ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی...
لەچەند پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەك بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بەخەرجكردنی شایستە داراییەكانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوكراوەتەوە و لەچەند بەشێكی بەیاننامەكەدا وەزارەتی دارایی بەهۆكاری خەرج نەكردنی شایستەكانیان تۆمەتبار دەكەن.بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەكەینەوە كە؛ هیچ بڕیارو ڕێنماییەكی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج كردن یان خەرج نەكردنی مووچەو شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێكی مامۆستایان دەرنەچووە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
30-11-2023
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.