Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:51

زانایان: ماددەیەك لە گۆشت و شیرەمەنیدا هەیە یارمەتی چارەسەركردنی شێرپەنجە دەدات

کوردستان TV
100%

زانایانی زانكۆی شیكاگۆ سوودێكی چاوەڕواننەكراوی ترشە چەورییەكانیان دۆزیوەتەوە كە لە شیر و گۆشتی مانگا و مەڕدا هەیە.
دەركەوتووە كە ترشی ترانسڤاسینیك (TVA) دەتوانێت یارمەتیدەرێكی باش بێت لە چارەسەركردنی شێرپەنجەدا، چونكە یارمەتی خانەكانی بەرگری دەدات بۆ چوونە ناو وەرەمەكان و كوشتنی خانە شێرپەنجەییەكان. جگە لەوەش ئەوانەی چارەسەری بەرگری شێرپەنجەیان بۆ دەكرێت وەڵامی چارەسەركردنیان باشترە ئەگەر ئاستی تیڤی ئەی لە خوێندا زیاتر بێت.
دكتۆری فەلسەفە جینگ چێن و جانێت دەیڤیسۆن ڕۆلی ،پرۆفیسۆری پزیشكی لە زانكۆی شیكاگۆ دەڵێن: ماددەیەكمان دۆزیوەتەوە كە بەرگری دژە وەرەمی بەرز دەكاتەوە."
زاناكان لە ڕێگەی تاقیكردنەوەی پراكتیكییەوە گریمانەكەیان سەبارەت بە سوودەكانی ترشە چەوریەكان لە گۆشت و شیردا لە چارەسەركردنی وەرەمی شێرپەنجەی پێست و خانەكانی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە مشكدا تاقیكردەوە. دەركەوتووە كە ئەو ئاژەڵانەی تەواوكەری خۆراكییان لە شێوەی ترشی ترانسڤینیك (TVA) وەرگرتووە، باشتر وەڵامی چارەسەرەكەیان داوەتەوە لە چاو ئەو گرووپەی كە وەریان نەگرتووە.
توێژینەوەكە پێشنیاری ئەوە دەكات كە دەتوانرێت TVA وەك تەواوكەرێكی خۆراكی بۆ چارەسەرە جۆراوجۆرەكانی شێرپەنجە كە لەسەر بنەمای خانەی T بەكاربهێنرێت. هەرچەندە ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئەوەی لێرەدا مەبەست لێی زیاتر خواردنی شیر یان گۆشت نییە، بەڵكو بە شێوەیەكی كاریگەر ئەو ماددە سوودبەخشە لە شێوەی تەواوكەرێكی بەسووددا بگەیەنرێتە جەستەی مرۆڤ.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.