Erbil 42°C چوارشەممە 17 تەمووز 18:51

سبه‌ی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 19-11-2023به‌ چاودێری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا،چه‌ندین تیپی شانۆیی  له‌ (كوردستان، عێراق، سووریا، ئێران، جه‌زائیر، تونس و ئیتاڵیا) به‌شدارن ،به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ بیست و چوار تیپ و گرووپی شانۆیی ده‌قه‌ شانۆییه‌كانیان له‌ كه‌ركووك نمایش ده‌كه‌ن . 
له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، جگه‌ له‌ نمایشی شانۆ، ڕێوڕه‌سمی ناساندن بۆ چه‌ند كتێبێك ده‌كرێت و هه‌شت شانۆكاری به‌ ئه‌زموونیش به‌شداری پانێلێكی تایبه‌ت به‌ هونه‌ری شانۆ و ئه‌زموونه‌كانیان له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ده‌ق و نمایشه‌ شانۆییه‌كان و لێهاتوویی شانۆكاره‌كان له‌ لایه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ و كچ و باشترین بیرۆكه‌ و به‌رهه‌م و ده‌رهێنه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌یه‌كه‌مین رۆژی فیستێڤڤاڵه‌كه‌دا ،ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌كانی بواری شانۆو دراماو سینه‌ما له‌ كوردستان و عێراق و ئێران له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركوك ڕێزیان لێده‌گیرێت كه‌بریتین له‌ هونه‌رمه‌ندان: ( م. ئه‌حمه‌د سالار ،د.جه‌بار جودی ، كورش زارعی ، ئاسیا كه‌مال ، نزار سه‌لامی ، ئاڵا عومه‌ر ، هه‌وار فارس) .
شایانی باسه‌ ،ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌كانی بواری شانۆو دراماو سینه‌ما له‌ كوردستان و عێراق و ئێران له‌ سێ یه‌م ڕۆژی حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركوك قه‌ڵغانی ڕێزلێنانین لێده‌گیرێت،كه‌بریتیتن له‌ هه‌ریه‌ك له‌ 
هونه‌رمه‌ندان: ( م. گه‌زیزه‌ عومه‌ر  ، حه‌مه‌سوار محمد ، د.كریم خنجر  ، شیراز عزیز  ، سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د  ، حه‌یده‌ر عبدولڕه‌حمان  ، سه‌لام زه‌نگه‌نه‌).

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.