له ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی لە بواری کەرستەی بیناسازی و کارەبا و سیستەمی ساردی و گەرمی دەکرێتەوە.
له راگهیاندراوێكدا، گۆران سەعد عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر بڵاویكردهوه، رۆژی سێشهم 14ی11ی2023، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر ( Construct Iraq 2023 ) لە بواری ( کەرستەی بیناسازی و کارەبا و سیستەمی ساردی و گەرمی ) لە ھۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەکرێتەوە.
راشیدهگهێنێت، ( 34 ) کۆمپانیای خۆماڵی و ( 178 ) کۆمپانیای بیانی واتە ( 212) کۆمپانیا لەم پێشانگەیە بەشدارن.
گۆران سەعد عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر دهشڵێت، وڵاتانی بەشداربوو پێکھاتووە لە ( کوردستان، عێراق، تورکیا، ئێران، ھیندستان، چین، ئیتاڵیا، ئیمارات، لیتوانیا و ئازەربێجان )، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە بواری کەرستەی بیناسازی و کارەبا و سیستەمی ساردی و گەرمی دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.