Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 22:42

ئیسڕائیل و حه‌ماس له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان ڕێككه‌وتن

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان دوای چه‌ند رۆژێك له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وام، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی نێوانیان.

گۆڕینه‌وه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌، ئیسڕائیل سه‌رجه‌م دیل و منداڵه‌ گیراوه‌كان ئازاد ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 100 دیل و منداڵ له‌ غه‌ززه‌ ئازاد ده‌كات.

ڕێككه‌وتنه‌كه‌ دوای چه‌ندین رۆژ له‌ گفتوگۆی به‌رده‌وام ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ به‌ ناوبژی هه‌ندێ له‌ وڵاتان به‌تایبه‌تیش وڵاتی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجامدراوه‌‌.

هه‌ر له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئیسڕائیل ڕازی بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی 10 بۆ 15 دیل و بارمته‌ بۆ ماوه‌ی رۆژێك یان دوو رۆژ ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نێ.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ر له‌ دوو رۆژ بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ره‌تی كردبووه‌وه‌ به‌بێ ئازادكردنی دیل و بارمته‌كانیان له‌ غه‌ززه ‌هیچ ئاگربه‌ستێك ڕابگه‌یه‌نێ.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و دیله‌ ئیسڕائیل و بیانییانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ژێر ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسن ژماره‌یان 240 دیل ده‌بێت، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 4 دیل ئازادكراون كه‌ دوو دیلی ئه‌مه‌ریكی بوون و له‌ رۆژی 20ی مانگی ڕابردوو ئازادكران و دووه‌كه‌ی تریش ئیسڕائیلی بوون و رۆژی 23ی مانگ ئازاد كران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.