Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 14:06

لە دەڤەری بارزان هاووڵاتییەک بێسەروشوێنە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە

100%

پەیامنێری کوردستان تیڤی لە دەڤەری بارزان ڕایگەیاند، هاووڵاتییەک لە کاتی ماسیگرتندا لەسەر ڕووباری چامە بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

هاووڵاتی (حەسەن بابەکرد خانۆ کانیەلینجی)، کە نیشتەجێی دەڤەری بارزانە، لە ڕۆژی ڕابردووەوە بە مەبەستی ماسیگرتن ڕووی لە "ڕووباری چامە" کردووە، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی و پچڕانی پەیوەندییەکان، کەسوکاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار کراونەتەوە.

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە و خزم و کەسوکاری، ئۆپەراسیۆنێکی چڕی گەڕانیان لە دەوروبەری ڕووبارەکە و ئەو شوێنانەی گومانی لێدەکرێت دەستپێکردووە.

سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ناوبراو، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ سەرەداوێک لەبارەی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییەوە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان لە ناوچەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.