ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئەیلوول، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە پیرمام دووەم ڕۆژی پرسهی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بهڕێوهدهچێت.
ڕۆژی شەممە 5ـی ئەیلوول، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) ڕایگەیاندبوو، کە یەکەم ڕۆژی پرسەکە، ڕۆژی یەکشەممە 6ـی ئەیلوولی 2026 لە بارزان بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ڕۆژانی دووەم و سێیەمی پرسەی خوالێخۆشبوو، ڕۆژانی دووشەممە 7ـی ئەیلوول و سێشەممە 8ـی ئەیلوولی 2026 لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.