Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 13:21

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

100%

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و ناسراو، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی، پرسەنامەیەکی هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی بۆ سەرۆک بارزانی:

بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی

دڵتەنگ و خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و ناسراو، خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی). بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و پارتیمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری بارزانی و سەرجەم دڵسۆزانی نیشتمان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەکەین.

لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە پێگە بەرزە وەک نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی نەمر (شێخ عەبدولسەلام بارزانی)، خەم و کۆستێکی گەورەیە بۆ ئێمە و بۆ هەموو لایەک. دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەکەینەوە و هیواخوازین تەمەنی جەنابتان درێژ بێت و دووربن لە خەم و ناخۆشی دیکە، لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون
 
                                                           

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.