ئه‌یاد عه‌لاوی كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی گۆڕه‌پانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانی عێراق پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی كرد و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی براگەورەی بنەماڵەی بارزانی ده‌ربڕی.
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووه، "بە پەژارەیەکی زۆر و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی، براگەورەی بنەماڵەکەتانم پێگەیشت.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌یاد عه‌لاوی نوسیوویه‌تی : هاوخەمیی خۆم بۆ سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەی دەردەبڕم و لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری بدات.
ئه‌یاد عه‌لاوی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.