Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:55

بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ ‌

کوردستان TV
100%



زۆرێك لە میوەكان بە مادەیەك ڕوپۆش دەكرێن كەپێی دەوترێت مۆم (شمع)، مەبەست لێی بۆ پاراستن و هەڵگرتنی خۆراك و ڕێگری كردنە لە كرداری وشكبونەوە، هەروها پارێزگاری كردنە لە خۆراكەكە لەكاتی گواستنەوە و هەڵگرتنیدا كە دەبێتە هۆی داخستنی كونیلە وردەكانی میوەكەو بەمەش كرداری هەوا گۆركێ نامێنێت بەو هۆیەوە ڕێگر دەبێت لە کرداری ئۆكساندن و دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە گەشەی بەكتریاو كەڕوەكان.

دوو جۆرمۆم (شمع) هەیە كە بۆ ڕوپۆشی میوەكان بەكاردێت ئەوانیش بریتین لە:

1. ڕوپۆشی سروشتی كە لە مۆمی هەنگوینی ئاسایی پێك دێت یان چەوری حەیوانی كە ئەمیش ڕێگەپێدراوەو ئاساییە.
2. شەمعی دەستكرد كە پێویستە بە ڕێژەی ستاندارد بەكاربێت دوو قەترە بۆ نمونە بۆ یەك سێو بەكاربێت وە پێویستە  لەسەر بەرهەمەكە دیاری بكرێت بە كام جۆر میوەكە لەماع (ڕوپۆش) كراوە بۆ نمونە شەمعە دەستكردەكان وەك (شەمع كناندێلا،
E909، شمع كاریۆنا E903، زیادكردنی موادی السپین E323).

پێویستە ئەو موادانەی بەكاردەهێنرێت بۆ ڕوپۆشكردنی میوەكان موادی سەلامەت و ڕێگە پێدراوبن پێكهاتەكانی نەوت نەبن چونكە زیان بە سیستەمی هەرس و تەندروستی دەگەیەنێت.

بەكام ڕیگا ڕوپۆشی مۆم (شمع) لە میوەو سەوزەكان بكەینەوە؟

نابێت بۆ لێكردنەوەو پاكردنەوەی ڕوپۆشی میوەكان موادی كیمیاوی وەك شامپۆ و تاید بەكاربهێنرێت، پێویست بەم ڕێگایانە پاك بكرێتەوە:

1. بەكارهێنانی ئاوی گەرم و دانانی میوەكان بۆ ماوەی 20 چركە لەناویدا دواتر دانە دانە بشۆردرێتەوە.
2. بەكارهێنانی لیمۆ یان سركە لەگەڵ ئاو  هێشتنەوەی میوەكە 20چركە لەناویدا.
3. بەكارهێنانی بیكاربۆناتی سۆدیۆم بۆ پاكردنەوە.
4. وشككردنەوەی میوكان بۆ ئەوەی پاش ماوەی پێوە نەمێنێت.

ئا: لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك
ژێده‌ر-  تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.