Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:59

مانگی ڕابردوو نزيكه‌ی 4 هه‌زار بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 6.298 كەس سەردانیان كردوە و 3.546 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، مانگی رابردوو 840 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 472 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 411 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 139 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 975 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 5.582 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.652 پشكنینی گروپی خوێن و 4.071 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 1.406 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.