Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:28

پزیشكێك باس لەسوودەكانی بیبەری تیژ "توون" دەكات

کوردستان TV
100%

كاریگەری بیبەری تیژ (توون) لەسەر گەدە بابەتێكی مشتومڕاوییە،لە لایەك بیبەری تیژ (توون) پێدەچێت تایبەتمەندی بەكتریاكوژیان هەبێت و هەر بۆیە وەك سوودبەخش بانگەشەیان بۆ دەكرێت، بەڵام لێدوانی دیكەش هەن كە سوودەكانی دەخەنە ژێر پرسیارەوە.
لەوبارەیەوە ئەلێكساندەر میاسنیكۆڤ، پزیشكی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە دەڵێت: بیبەری تیژ (توون) توخمە بچووكە سوودبەخشەكانی تێدایە. هەروەها بیبەر بە چەندین شێوە بەكاردەهێنرێت وەك بیبەری وردكراو و بیبەری تیژ (توون) ، كە هەموویان سوودیان بۆ جەستە هەیە.
توێژینەوەكان دەریدەخەن كە بیبەری تیژ (توون) دەتوانێت سوودی هەبێت لە ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی بەكتریاكانی هێلیكۆباكتێر پایلۆری و بەرزكردنەوەی بەرگری پەردەی گەدە بەرامبەر بە ژینگەی ترش.
هەروەها دكتۆر میاسنیكۆڤ ئاماژە بەوە دەكات كە لە ئێستادا بیبەری بیبەری تیژ (توون) لە جیاتی شیر بەكاردێت وەك بەشێك لە پێشنیارەكانی خۆپاراستن لە هەوكردنی گەدە بە برینی گەدە، چونكە كاپسایسینیان تێدایە كە سووڕی خوێن باشتر دەكات.
هاوكات دكتۆر میاسنیكۆڤ ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كە بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەكانەوە دەناڵێنن و ئەو كەسانەی هەست بە ناڕەحەتی دەكەن لە كاتی خواردنی بیبەری تیژ (توون) دا، خۆیان لە زیادكردنی بەهاراتەكان بۆ خۆراكەكانیان بەدوور بگرن. ئاماژە بەوەش دەكات كە بەهاراتەكانی وەك بیبەری تیژ (توون)  و زەنجەفیل ڕەنگە نەبنە هۆی هەوكردنی گەدە، بەڵام ڕەنگە ببنە هۆی دڵەكزێ و كێشەی هەرسكردن.
دكتۆر ئەندرێی یاكوشۆف، پزیشكی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە، پشتڕاستی دەكاتەوە كە بەهاراتە تیژەكان (توون) مەترسیدار نین و بە هیچ شێوەیەك كاریگەرییان لەسەر گەدە نییە. 
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.