Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:00

لە مانگێكدا زیاتر له‌ 3 هه‌زار بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2023) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 7.145 كەس سەردانیان كردوە و 3.094 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

 مانگی رابردوو 770 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 368 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 291 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 139 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1.018 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 4.051 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 2.743 پشكنینی گروپی خوێن و 2.871 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 1.695 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.