Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 03:05

توێژینەوەیەك سوودەكانی خواردنەوەی چا ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەك دەریخستووە كە خواردنەوەی چا ڕۆژانە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم بۆ نیوە.
توێژەران بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی كە ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە چێژ لە یەك كوپ چای تۆخ (جۆرە چایەكە لە ڕۆژهەڵاتی دوور) وەردەگرن، ئەگەری تووشبوونیان بەو حاڵەتە درێژخایەنە بە ڕێژەی 47% كەمترە لە چاو ئەوانەی هەرگیز نەیانخواردووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو چایە یارمەتی خەڵك دەدات باشتر شەكری خوێن كۆنتڕۆڵ بكەن بەهۆی دژە ئۆكسێنەرەكانی و كاریگەرییەكانی زیادكردنی ڕیخۆڵە.
خواردنەوەی هەر جۆرە چایەك، بە چای سەوزیشەوە، ڕۆژانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی 28% كەمدەكاتەوە بە بەراورد بەو كەسانەی كە بە هیچ شێوەیەك چایان نەخواردووەتەوە.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر تونزی وو، لە زانكۆی ئەدلاید لە ئوسترالیا گوتی: لەئەنجامی دۆزینەوەكانمان دەركەوتووە  كە خواردنەوەی رۆژانە چا كاریگەری لەسەر رێژەی شەكر لە خوێندا هەیە، ئەم سوودانەش زیاتر لە نێو ئەو كەسانە دەردەكەوێ كە ڕۆژانە چای تۆخ دەخۆنەوە .
لێكۆڵینەوەكانی پێشووتر دەریانخستبوو كە خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ، بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە كە ئەمە چۆن ڕوودەدات.
لە دوایین توێژینەوەدا كە لە كۆمەڵەی ئەوروپی بۆ لێكۆڵینەوە لە نەخۆشی شەكرە لە شاری هامبۆرگ پێشكەشكرا، تیایدا سەیری ئەو خواردنەوەیە كراوە كە چۆن كاریگەری لەسەر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە هەیە، توێژەران داتای هەزار و 923 كەسی پێگەیشتوویان لە چین پشكنیوە، و پرسیاریان لێكردوون كە چەند جار چایان خواردووەتەوە.
هەروەها پرسیار لە بەشداربووان كرا كە چ جۆرە چایەك دەخۆنەوە: سەوز، ڕەش، تۆخ، یان هەر جۆرە چایەكی تر.
توێژەران پشكنینی خوێن و میزیان ئەنجامدا بۆ دیاریكردنی بڕی شەكر كە لە هەردووكیدا هەیە و بۆ پێوانەكردنی بەرگری ئەنسۆلین.چونكە خواردنەوەی زیاتری چا پەیوەندی بە گواستنەوەی شەكری زیاترەوە بۆ ناو میز هەیە ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی شەكری خوێن لە ژێر كۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە.
هەروەها پرۆفیسۆر زیلین سەن، لە زانكۆی باشووری ڕۆژهەڵات دەڵێت: خواردنەوەی چای تۆخ هەموو ڕۆژێك توانای كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەمی هەیە .

تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.