ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری رانییه دوو سه‌نته‌ری ددان داخرا كه خاوه‌نه‌كانیان نه بڕوانامه نه مۆڵه‌تی كاركردنیان نه‌بووه.
قایمقامییه‌تی ڕانییه بڵاوی كرده‌وه: لیژنه‌كانمان به ئه‌ندامێتی سه‌ندیكای پزیشكانی ددان لقی ڕاپه‌ڕین ئەمڕۆ دووشه‌م چه‌ند سه‌نته‌رێكی ددانیان به‌سه‌ركرده‌وه، یه‌كێك له‌وانه سەنتەری ددانی (ئاراس) بوو كه دەرکەوت هاووڵاتییەک کە خۆی وەک پزیشک ناساندووه، بێ هەبوونی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشکی لە سەنتەرەکە کار دەکات و هه‌روه‌ها خاوەنی مۆڵەتیشی نەبووە.
بڵاویشی كرده‌وه: سه‌نته‌رێكی تر به‌ناوی (سه‌نته‌ری ددانی ڕانیه) خاوه‌نی مۆڵه‌تی نه‌بووه و هه‌روه‌ها شوێنی کارەکەی زۆر پیس بووە و دەرمانی قاچاغ و نایاسییشی هەبووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە دوای پشكنینه‌كان، لیژنه‌كان بڕیاری داخستنی هه‌ردوو سه‌نته‌ره‌كه‌یان دا و له‌گه‌ڵ بڕیاری خاوەنی سەنتەرەکە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.