Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:51

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە لەو وڵاتە روویدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 17-9-2023 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای پاپوای ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا ڕوویدا و هیچ هەواڵێكی دەستبەجێ لەبارەی زیان و برینداربوون نەبووە.
ئاژانسی كەشناسی و كەشوهەوا و جیۆفیزیكی ئەندەنوسیا بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 04:17 خوولەكی بەیانی ڕۆژی یەكشەممە بە كاتی ناوخۆ و 84 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای تامپراو و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە كە پێناچێت بوومەلەرزەكە ببێتە هۆی تسونامی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.