له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا تووشبوون به ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنا كه به ئیریس یاخود (EG.5) ناسراوه له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده زۆر بووه، هاووڵاتییان ناچار بوونه دووباره پشت به به‌ستنی ماسك ببه‌ستنه‌وه.
رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه: هه‌رچه‌نده به‌ستنی ماسك نه‌بۆته ئیجباری، به‌ڵام ئێستا هاووڵاتی و فه‌رمانبه‌رێكی زۆر له كاتی ده‌وام و چوونه ده‌ره‌وه ماسك ده‌به‌ستن به‌هۆی ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی به ڤایرۆسی نوێی كۆڕۆنا له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌ربڵاو زۆر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه فه‌رمانبه‌رێكی زۆریان به‌هۆی تووشبوون یاخود تووشبوونی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كان دروست ببێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا تووشبوونی جیل بایدن هاوسه‌ری جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای به كۆڕۆنا ڕاگه‌یاندبوو.
رۆژنامه‌كه پێشبینی كرد له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی تووشبوونه‌وه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ناچاربن هه‌ندێ له ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی بگه‌ڕێننه‌وه به‌تایبه‌ت به‌ستنی ماسك و ده‌ستشۆرینی به‌رده‌وام و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
گۆڕاوی ئیریس درێژكراوه‌ی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنه و سه‌ره‌تا له ساڵی 2021 له ئه‌فریقا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌و گۆڕاوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئێستا له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی بەریتانیا، چین، ئەمریکا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، ئوستڕالیا، سەنگافوره، فەرەنسا، پورتوگال و ئیسپانیا بڵاوبۆته‌وه.
پێشتر ماریا ڤان كێرخۆف به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕایگه‌یاندبوو كه له ئۆمیكڕۆن زووتر بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی و رێژه‌ی كوشتنی مرۆڤی كه‌متره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.