لە پەراوێزی لوتكەی گروپی 20 كە ئەمساڵ لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بەڕێوەچوو، ڕێككەوتنێك بۆ پڕۆژەیەكی گەورەی "كۆریدۆر" بۆ بەستنەوەی هیندستان و ئەوروپا لە ڕێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕاگەیاندرا. كە هەر یەكە لە ئەمریكا، هیندستان، سعودیە، ئیمارات، یەكێتی ئەوروپا و ئیسرائیل-ش لە ڕێككەوتنەكە بەشدارن.
ڕێككەوتنەكە كە جۆ بایدن ،سەرۆكی ئەمەریكا بە "گۆڕینی یاساكانی یاری" وەسفی كردووە، چەند وڵاتێك دەگرێتەوە، هەروەها پڕۆژەی هێڵی ئاسنین و بەستنەوەی بەندەرەكانی دەریایی لەخۆدەگرێت، جگە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا و هایدرۆجین و هێڵەكانی گواستنەوەی داتا. كۆریدۆرەكە، یارمەتی بەرزكردنەوەی بازرگانی و گەیاندنی سەرچاوەی وزە و باشتركردنی پەیوەندی دیجیتاڵی دەدات.
پەكین لە كاتی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكەدا ئامادە نەبووە. وا لێكدانەوەی بۆ دەكرێت ئەمە پلانێك بێت بۆ ڕكابەری دەستپێشخەرییە گەورەكانی چین لە ژێرخانی پشتێن و ڕێگاكانی كە لە ساڵی 2013 ڕاگەیەندراوە، بۆ بەستنەوەی ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپا.
هەروەها بایدن هەوڵدەدات بەرپەرچی ڕێگاكانی چین بداتەوە بە خستنەڕووی واشنتۆن وەك هاوبەشێكی جێگرەوە و وەبەرهێنەر بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو .
بەپێی بەیاننامەیەك كە كۆشكی سپی بڵاویكردۆتەوە، ڕێككەوتنی سەرەتایی بۆ پڕۆژەكە، ڕۆژی شەممە، لە نیودەلهی، لەنێوان ئەمریكا، سعودیە، ئیمارات، یەكێتی ئەوروپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا واژۆ كراوە.
لەلایەن خۆیەوە كۆشكی سپی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی "كۆریدۆرە" گەورەكەی نێوان هیندستان و ئەوروپا بڵاویكردووەتەوە، دەمانەوێت لە ڕێگەی تۆڕێكی شەمەندەفەرەوە سەردەمێكی نوێی پەیوەستكراو دەستپێبكەین، كە بەندەرەكانی ئەوروپا بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا ببەستێتەوە .
هەروەها جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕێككەوتنەكە بە گرنگ دەزانێت و كە بەندەرەكان لە سەرانسەری دوو كیشوەردا بەیەكەوە دەبەستێتەوە و دەبێتە هۆی "رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێكی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر و یەكگرتووتر".
بایدن هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكە "دەرفەتی بێكۆتایی" بۆ وزەی پاك و كارەبا و دانانی كێبڵ بۆ بەستنەوەی كۆمەڵگاكان دەڕەخسێنێت.
بەپێی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا، واشنتن بەنیازە - لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدا - وەبەرهێنان لەگەڵ هاوبەشەكانیدا بكات "لە هێڵی شەمەندەفەرە نوێیەكەدا كە لە ئەنگۆلا دەستپێدەكات، پاشان كۆنگۆ، تا دەگاتە زامبیا و زەریای هیندی.
بایدن هەروەها وتی، "ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی دروستكردنی هەلی كار، گەشەسەندنی بازرگانی، و بەهێزكردنی زنجیرەكانی دابینكردن و پەیوەندیكردن و پەیوەندی نێوانمان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسایشی خۆراك لە دۆخێكی باشتردا بێت."
لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هیندستان، ، نارێندرا مودی، ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ كە دەست دەكەین بەم دەستپێشخەرییە گەورەیەی پەیوەندیكردن، كە خەونی نەوەكانی داهاتوو گەورەتر دەكات”.
هەروەها سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا، ئورسولا ڤۆن دێر لایین، جەختی لەوە كردەوە پڕۆژەكە "زۆر گەورەترە لە تەنیا هێڵی ئاسنین ئاماژەی بە "پردێكی سەوز و دیجیتاڵی نێوان كیشوەرەكان و شارستانیەتەكان" كرد.
بەگوێرەی ئاژانسەكان پڕۆژەكە لە دوو ڕێڕەوی جیاواز پێكدێت كە بریتین لە “رێڕەوی ڕۆژهەڵات” كە هیندستان بە كەنداوی عەرەبیەوە دەبەستێتەوە، هەروەها “رێڕەوی باكوور” كە كەنداو بە ئەوروپا دەبەستێتەوە.
تا ئێستا وردەكارییەكان زۆر كەمن. بەڵام بەرپرسانی ئەمریكا و ئەوروپی كە لە كاتی ئەو ڕاگەیاندنەدا ئامادە بوون، بە گۆڕینی یارییەكە، وەك شتێكی مێژوویی ستایشییان كرد. ئەوان وتوویانە كە كاتەكانی بازرگانی نێوان هیندستان و ئەوروپا بە ڕێژەی لەسەدا 40 كەمدەكاتەوە.
پڕۆژەیەكی گەورەی كۆریدۆر.. بەندەرەكانی ئەوروپا بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا دەبەستێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.