ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا، كۆمپانیای ئەپڵ لەسەر ڕێڕەوی لەدەستدانی بەهای بازاڕی 200 ملیار دۆلارە ، دوای ئەوەی چین فراوانكردنی قەدەغەكردنی ئایفۆنی ڕاگەیاند .
لەم چوارچێوەیەدا، شرۆڤەكار وامسی موهان ئاماژەی بەوەدا كە كاتی قەدەغەكردنەكە هاوكاتە لەگەڵ خستنەبازاڕی ئەم دواییەی هواوی بۆ مۆبایلێكی زیرەكی پێشكەوتوو كە بە تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم تەیار كراوە.
لە بەرامبەردا ڕۆژنامەی ئەمریكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە، چین فەرمانی بە بەرپرسانی دەزگاكانی حكومەتی ناوەندی كردووە كە ئایفۆن و ئامێرە بیانییەكانی دیكەی ئەپڵ لە شوێنی كارەكانیان بەكارنەهێنن.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە،ساڵانێك لەمەوبەریش پەكین لە هەندێك دەزگادا بەكارهێنانی ئایفۆن لە شوێنی كاردا قەدەغە كرد، بەڵام ئێستا قەدەغەكردنەكە فراوانتر كراوە.
ئەپڵ بەهۆی چینەوە 200 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.