Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 15:26

ڤیدیۆ.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی مەغریب بۆ 296 كەس بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئاماری فەرمیی مەغریب، ژمارەی ئەو كەسانەی لە بوومەلەرزەكەی مەغریب گیانیان لەدەستداوە بۆ 296 كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 153 كەس.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب  لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لە بوومەلەرزەكەدا 296 كەس لە پارێزگاكانی حەوز، مەراكش، عوارزازاتێ، ئەزیلال، چیچاوا، و تارودانت، گیانیان لەدەستداوە،جگە لەوەی 153 كەسیش برینداربوون. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەسەڵاتداران هەموو ئامراز و تواناكانیان بەكارهێناوە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و هەڵسەنگاندنی زیانەكان.
بەپێی ئامارەكانی دامەزراوەی جیۆفیزیكی ئەمریكی،شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6.8 پلەی ڕێختەر روویداوە كە ناوەندەی بوومەلەرزەكە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری گەشتیاری مەراكێش بووە، كە 320 كیلۆمەتر لە باشووری ڕەباتی پایتەختەوە دوورە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.