Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:30

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6،3 پلە چیلی هەژاند 

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 6،3 پلە بە پێوەری ڕێختەر، كەناراوەكانی چیلی هەژاند.
ناوەندی بوومەلەرزەناسی نیشتمانیی چیلی (CSN)، بڵاویكردەوە كاتژمێر 20٠:48 خولەك، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6،3 پلە بە پێوەری ڕێختەر، چیلی هەژاندووە كە چەقەكەی شاردەێی كەناری تۆنگۆی سەربە ویلایەتی ئێلگوی بووە و لە قووڵایی 35 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
بەرپرسانی وڵاتەكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانیی و ماڵی لێ نەكەوتووەتەوە.
چیلی كە یەكێكە لەو وڵاتانەی لە جیهاندا زۆرترین بوومەلەرزە تیایدا ڕوو دەدات، دەكەوێتە سەر پشتێنەی بوومەلەرزەی زەریای هێمن كە بە "ئەڵقەی ئاگر" ناسراوە.
لە 27ی شوباتی 2010دا، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 8،8 پلە ئەو وڵاتەی هەژاند و بووە هۆی دروستبوونی تسونامی كە گیان لەدەستدانی زیاتر لە 500 كەسی لێكەوتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.