فڕۆكەیەك كە لە ئەمریكاوە بەرەو ئیسپانیا گەشتی دەكرد، بەهۆی توشبوونی یەكێك لە سەرنشینەكانی بە سكچوون، دوای دوو كاتژمێر لە بەرزبوونەوەی گەڕایەوە بۆ فڕۆكەخانەكەی.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ئەمریكادا بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی هەینی، فڕۆكەوانی ئەو فڕۆكەیەی گەشتی ژمارە 194ی هێڵی ئاسمانی دەلتای نێوان ئەتڵەنتا-بەرشەلۆنەی ئەنجام دەدا، هەواڵی ''مەترسی بایۆلۆجی'' ڕاگەیاند.
بەو هۆیەوە، فڕۆكەكە لە پاش دوو كاتژمێر لە بەرزبوونەوەی گەڕایەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئەتڵەنتا. هۆكاری ڕووداوەكەش توشبوونی یەكێك لە سەرنشینانی بوو بە سكچوون.
لە تۆمارێكی دەنگییدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاوكراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەكرێت هی بەشی كۆنترۆڵی هاتوچۆی ئاسمانیی بێت، هاتووە: لە ئێستادا لە ناو فڕۆكەكەدا سەرنشینێك هەیە كە توشی سكچوون بووە، لەبەرئەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەتڵەنتا.
هێڵی ئاسمانی دەلتا، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە ماڵپەڕی ئینسایدەر بڵاوكراوەتەوە، پشتڕاستی ئەوەی كردەوە كە لە فڕۆكەكەكدا حاڵەتێكی پزیشكی هەبووە، لەبەرئەوە فڕۆكەكە گەڕاوەتەوە بۆ ئەتڵەنتا.
ئەو گەشتەشی بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دواخرا، لە پاش پاككردنەوەی فڕۆكەكە ڕۆژێك دواتر ئەنجام درا.
بەهۆی سكچوونی سەرنشینێكەوە فڕۆكەیەك گەڕایەوە بۆ ئەو فڕۆكەخانەیەی لێوەی هاتبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.