Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:32

ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ فڕه‌نسا هه‌ر 3 رۆژ جارێك ئافره‌تێك ده‌كوژرێ

کوردستان TV
100%

چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری لێ تۆرز ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت ئافره‌ته‌ كوژراوه‌كه‌ ته‌مه‌نی 57 ساڵه‌ و خێزانداره‌ و خاوه‌نی 4 منداڵه و یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانیشی هێشتا كۆرپه‌یه‌.

دوای تێپه‌ڕبوونی دوو رۆژ به‌سه‌ر تاوانه‌كه‌، پۆلیس تاوانبار و بكوژی ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو.

رۆژنامه‌ی (لۆ پاریسیان) بڵاوی كرده‌وه‌: كوشتنی ئافره‌ت له‌ وڵاتی فڕه‌نسا بۆته‌ ڕووداوی رۆژانه‌ و به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فڕه‌نسا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌ر 3 رۆژ جارێك له‌و وڵاته‌ ئافره‌تێك به‌ ده‌ستی هاوسه‌ر یان كه‌سوكار یاخود خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دێته‌ كوشتن.

به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌كه‌ له‌ سالی 2022 له‌ ته‌واوی فڕه‌نسا 118 ئافره‌ت له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یاخود خۆشه‌ویست یاخود هاوسه‌رانی پێشوویانه‌وه‌ كوژراون.

هه‌روه‌ها پێشتریش له‌ ساڵی 2021 ده‌ركه‌وتبوو كه‌ 122 ئافره‌ت به‌ده‌ستی خۆشه‌ویستانیان هاتبوونه‌ كوشتن و 27 ئافره‌تی تریش له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان كوژرابوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.