دادوه‌رێكی فیدڕالی واده‌ی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای دیاری كرد كه رۆژی 4ی ئاداری ساڵی 2024ـه.
دادوه‌ر تانیا چۆتكان ڕایگه‌یاند: ڕێكه‌وتی 4ی ئاداری 2024 رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دادگایی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامه‌كانی هەڵبژاردنی ساڵی 2020 كه له ئه‌نجامدا له هه‌وڵه‌كانی بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات شكستی خوارد.
له پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌دا چوار تۆمه‌ت ئاراسته تره‌مپ ده‌كرێ سه‌باره‌ت به هه‌وڵی دزینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له واشینتۆنی پایته‌خت، به‌ڵام ئه‌و لای خۆیه‌وه تا ئێستا سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
دادوه‌ر تانیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا مافی خۆیانه بگه‌ن به چاره‌سه‌رێكی خێرا و كاریگه‌ر سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.