پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵی ده‌ستگیر كرد كه به هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك هه‌وڵی دزینی ئۆتۆمبێلێكی دابوو.
ڕووداوه‌كه له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا و به ڕۆژی ڕووناك و به‌هێزی چه‌ك، منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ هه‌وڵی دا ئۆتۆمبێلێك له ئافره‌تێك بدزێت.
ئافره‌ته‌كه له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا ده‌ڵێت: نزیكی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌م له گه‌راجی چێشتخانه‌یه‌ك ڕاگرت بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بخۆم، له‌ناكاو منداڵێكی بچووك هاته به‌رده‌مم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ لێكردم بۆ ئه‌وه‌ی سویجی ئۆتۆمبێله‌كه‌می پێ بده‌م، به‌ڵام من ڕه‌تم كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی شۆكی كردم ئه‌وه‌بوو كه بینیم منداڵه‌كه چه‌كی پێیه و هه‌ر به‌و چه‌كانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردم بۆ ئه‌وه‌ی سویجی ئۆتۆمبێله‌كه‌می پێ بده‌م، به‌ڵام من هه‌ر ڕه‌تم كرده‌وه و دوای ئه‌وه هه‌وڵم دا بیگرم.
دواتر پۆلیسی واشینتۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای په‌یوه‌ندیكردنی ئافره‌ته‌كه، توانیان منداڵه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن كاتێك هه‌وڵی ده‌دا به ڕاكردن خۆی ون بكات و هه‌ڵبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.