Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:39

فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی لە كاتی مەشق و ڕاهێنانەكاندا تێكشكا

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵی سەرچاوە فەرمییەكان و میدیا ناوخۆییەكان ،فڕۆكەیەكی سەربازی ئەمریكی لە كاتی مەشق و ڕاهێنانەكانی باكووری ئوسترالیا كەوتە خوارەوە.
تۆڕی گشتی ئەی بی سی بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە،  دوای ئەوەی فڕۆكەیەك لە جۆری ئۆسپرێی لە كاتی مەشقكردندا لە نزیك دوورگەكانی تیوی باكووری وڵاتەكە كەوتە خوارەوە، چەند كەسێك ڕزگاركراون.
ئەم فڕۆكەیە توانای هەڵسان و نیشتنەوەی ڕاست و چەپی هەیە، هەروەها باڵی جوڵاوەی هەیە كە دەتوانرێت ئاراستەی سەرەوە بكرێت بۆ ئەوەی توانا بە كۆپتەرەكە بدات بۆ مانۆڕكردن یان بەرەو پێشەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئاسۆیی وەك فڕۆكەیەكی ئاسایی بفڕێت.
شایانی باسە فڕۆكەكە بەشداریی لە زنجیرەیەك مەشقی شەڕی هاوبەشدا كردبوو كە لەلایەن سوپای ئەمریكا و ئوسترالیا ئەنجامدرابوون.
هەروەها ئەمریكا نیوز كە لە ئوسترالیا پەخش دەكرێت، لە هەواڵێكیدا كە بە پشت بەستن بە زانیارییەكانی وەزارەتی بەرگریی ئوسترالیا بڵاویكردووەتەوە، هێلیكۆپتەرەكە 20 سەربازی هێزی دەریایی ئەمریكای هەڵگرتووە و لە دوورگەی مێلڤیلا لە باكووری شاری داروین كەوتووەتە خوارەوە.
لە ڕووداوەكەشدا سێ سەرباز برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.