Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:37

یەکەم لێدوانی پوتین دوای کوژرانی سه‌رۆكی ڤاگنه‌ر

کوردستان TV
100%

دوای كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك لە باكوری مۆسكۆ كە بە هۆیەوە یەڤگینی پریگۆژین سەرۆكی گرووپی ڤاگنەر گیانی لە دەست دا، سەرۆكی رووسیا پەیامێكی سەرەخۆش راگەیاند.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنێ چوارشه‌می مۆسكۆ كرد، لەبارەی پریگۆژینەوە رایگەیاند لە سەرەتای ساڵانی نەوەته‌کانەوە ئه‌وی ناسیوە و ڕایگه‌یاند "پریگۆژین پیاوێکی بەتوانا بوو، بەڵام هەڵەی کردووە".

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا پوتین گوتی: بەشداریی چەکدارانی ڤاگنەر لە شەڕی دژ بە "نازیزمی نوێ" لەبیر ناکرێت.

هەروەها پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گرینگە چاوەڕێ بکرێت تا لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کارەکانی تەواو دەکات. بەڵێنیشی دا بەردەوامبن لە لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان تا کۆتایی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.