Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:46

تاس: سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر "گیانی لەدەست دا"

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسی هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر داوە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی 08ـی 2023 ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسی بڵاوی کردەوە کە "لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە باشووری ڕووسیا 10 کەس گیانیان لەدەست داوە."

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە "یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەری لەناو ئەو فڕۆکەیەدا بووە کە کەوتووەتەخوارەوە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە فڕۆکەکە لە مۆسکۆوە بەرەو سان پترسبۆرگ دەڕۆیشت و کەوتووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا 10 کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئاژانی تاسی ڕووسی هەواڵەکەی لە دەزگای ئاسمانی (Rosaviatsia) پشتڕاست کردووەتەوە، یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر لە لیستی سەرنشینانی ئەم فڕۆکەیە هاتووە."

گرووپی ڤاگنەر کە  یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکایەتیی گرووپەکەی دەکرد، لە 24ـی 06ـی 2023 لە سوپای ڕووسیا "یاخیبوو" و دژی سوپای ڕووسیا وەستانەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.