Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:24

ڤیدیۆ.. پێنج ڕۆژە ئاگری دارستانەكانی یۆنان بەردەوامی هەیە

تا ئێستا 20 كەس گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%

سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژی بەسەر كەوتنەوەی ئاگری دارستانەكانی یۆنان، هێشتا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.
ئەو ئاگرەی هەموو لایەكی یۆنانی گرتووەتەوە، هەر لە مەریچەوە تا ئەسینا لە زیاتر لە 60 شوێن بەردەوامە.
وەك گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، دەیان شوێنی نیشتەجێبوون چۆڵكراون و دانیشتوانەكەی گواستراونەتەوە و، دەیان خانوو باڵەخانەی وەك قوتابخانە و كڵێسا و بینای گشتیی و خانوو سووتاون و، ژمارەیەكی زۆر ڕێگای هاتوچۆ بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
بەهۆی ئەو ئاگرانەوە، تا ئێستا 20 كەس لە یۆنان گیانیان لەدەستداوە.
تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژدا 400 هەزار دۆنم زەوی لە یۆنان بووەتە خۆڵەمێش، كە لەنێویاندا دارستان و كێڵگەی كشتوكاڵی هەیە و ژمارەیەكی زۆریش ئاژەڵ لەناوچوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.