Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:36

ئۆكراینا بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردە سەر مۆسكۆ

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، بڵاویكردەوە كە ڕێگری كراوە لە هێرشی ئۆكراینا بۆ سەر مۆسكۆی پایتەخت بە سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن وەزارەتەكەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە؛ كاتەكانی شەو، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ڕێگرییان كرد لە هێرشێكی كیێڤ بۆ سەر شاری مۆسكۆ.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە هەردوو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە كایەی ئاسمانیی قەزاكانی مۆجاوسكی و هیمكی لە ناوچەی مۆسكۆ خراونەتە خوارەوە و هاتووە؛ سێیەمین فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ڕێگەی ئامێری جەنگی ئەلكترۆنییەوە دەستی بەسەرداگیرا و كۆنترۆڵی لەدەستدا و لە مۆسكۆ سیتی بەر بینایەك كەوت كە لە قۆناغی دروست كردندایە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە لەو هێرشانەدا هیچ زیانێكی گیانیی نەكەوتووەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.