Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:19

له‌ وڵاتێكی كیشوه‌ری ئاسیا بڕیاردرا فه‌رمانبه‌ران له‌ ماڵه‌وه‌ كار بكه‌ن

کوردستان TV
100%

به‌هۆی پیسبوونی هه‌وای جاكارتای پایته‌خت، حكوومه‌تی ئه‌ندۆنیسیا بڕیاری دا هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی بنێرێته‌ ماڵه‌وه‌ و كار و ئه‌ركه‌كانیان له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

شاری جاكارتا كه‌ زیاتر له‌ 30 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی، پیسبوونی هه‌وا تێیدا گه‌یشتۆته‌ سه‌رووی ڕێژه‌ی ناوه‌نده‌وه‌‌، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ پێی وایه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پیسبوونی هه‌وای شاره‌كه‌ ئۆتۆمبێل و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ن.

بۆ پاكبوونه‌وه‌ی هه‌وای شاره‌كه‌، حكوومه‌تی ئه‌ندۆنیسیا بڕیاری دا رێژه‌ی 50%ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت و 75%ی كه‌رتی حكوومی له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌رك و كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، بڕیاره‌كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 2 مانگ به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی به‌رده‌وام ده‌بێت.

حكوومه‌تی ئه‌ندۆنیسیا بۆ پاكبوونه‌وه‌ی هه‌وای جاكارتا هه‌ر ته‌نیا پشت به‌ سنوورداركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران نابه‌ستێ، به‌ڵكو بڕیاریداوه‌ له‌ ڕووی پیشه‌سازی و كه‌رتی وزه‌ و كاره‌باشه‌وه‌ چاكسازی گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات.

به‌گوێره‌ی داتایه‌ك كه‌ حكوومه‌تی ئه‌ندۆنیسیا بڵاوی كردۆته‌وه‌، پیسبوونی هه‌وای جاكارتا ڕێژه‌ی 44% به‌هۆی ئۆتۆمبێل و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌یه‌، ڕێژه‌ی 31% به‌هۆی سه‌رچاوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ و 10% په‌یوه‌ندی به‌ كه‌رتی پیشه‌سازییه‌وه‌ هه‌یه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.