Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:24

كەشتی ئاسمانیی ڕووسی لونا-25 خۆی كێشا بە مانگدا و پارچە پارچە بوو

کوردستان TV
100%

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی فیدراڵی ڕووسیا (ڕۆسكۆسمۆس)، بڵاویكردەوە كە كەشتی ئاسمانیی ڕووسی لونا-25 خۆی كێشاوە بە مانگدا و پارچە پارچە بووە.
ڕۆسكۆسمۆس لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دوێنێ پەیوەندی لەگەڵ لونا-٢٥ پچڕاوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە لە ئەنجامی شیكارییەكان دەركەوتووە كە لادان لە حساباتی هەندێك پارامیتەردا هەبووە و هاتووە؛ "بەو هۆیەوە كەشتیە ئاسمانییەكە چووەتە خولگەیەكی حساب نەكراوەوە و خۆی كێشاوە بە ڕووی مانگدا و پارچە پارچە بووە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە لە ڕێگەی كۆمیسیۆنێكی تایبەتەوە لە هۆكاری ڕووداوەكە دەكۆڵدرێتەوە.
لونا-25، ڕۆژی 11ی ئاب، لە بنكەی بۆشایی ئاسمانی ڤۆستۆچنی كە پێنج هەزار و 500 كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی مۆسكۆوە دوورە، بە مووشەكی Soyuz 2.1b ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا.
ڕووسیا لە ساڵی 1976ەوە تا ئێستا، پلاندادەنێت بۆ نیشتنەوەی نەرمی لونا-25 لەسەر مانگ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.