بەپێی ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، لە هێرشێكی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینیدا كە وێستگەیەكی شەمەندەفەری لە شاری كورسكی ڕۆژئاوای ڕووسیا كردە ئامانج، پێنج كەس برینداربوون.
لەوبارەیەوە ڕۆمان ستارۆڤۆیت،پارێزگاری هەرێمەكە لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ڕایگەیاندووە؛ هێرشێك لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینا كراوەتە سەر وێستگەیەكی شەمەندەفەری كورسك و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون.
لای خۆیەوە سێرگی سۆبیانین سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هەوڵی داوە بەرەو مۆسكۆ بێت بەڵام هێرشەكە پووچەڵ كراوەتەوە.
شایانی باسە كورسك تەنیا نزیكەی 90 كیلۆمەتر لە سنووری جیاكردنەوەی ڕووسیا و ئۆكرانیا دوورە.
لە ئاكامی هێرشێكی ئۆكراینا بۆ سەر شارێكی ڕووسیا 5 كەس بریندار بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.