ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌یه به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆ ببێته‌وه و قسه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌تۆمی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا بكات.
جۆن كێربی ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه به‌بێ دانانی مه‌رج و هیچ قه‌ید و شه‌رتێكی پێشوه‌خته له‌سه‌ر مێزێك‌دا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور كۆ ببێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به دانیشتن و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیان له‌لایه‌نی كۆریای باكوره‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه.
نه‌شی شارده‌وه كه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكه ئه‌نجام بدرێت، یه‌كه‌م بابه‌تی قسه‌كردنی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه پرسی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێت له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باكور له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له كۆنگره‌ی 11ی ئاسایش له مۆسكۆ، ئه‌مه‌ریكای به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو كه ده‌یه‌وێ جه‌نگی ئه‌تۆمی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا به‌رپا بكات.
كانگ سۆن نام له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه به‌م نزیكانه جه‌نگی ئه‌تۆمی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا ڕوو ده‌دات، جه‌ختیشی كردبووه كه ئێستا پرسیاركردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌تۆمی نه‌ماوه، به‌ڵكو پرسیار ئه‌وه‌یه كه كه‌ی ئه‌م جه‌نگه ده‌ست پێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.