Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:38

ساڵی 2023 گەرمترین ساڵە تا ئێستا، ساڵی داهاتووش گەرمتر دەبێ؟!

کوردستان TV
100%

شارەزایانی بواری كەشوهەوا لە حكومەتی ئەمریكا ئاشكرایان كردووە كە ئەگەری نزیكەی 50% هەیە كە ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بێت تا ئێستا، هەروەها ساڵی داهاتوو زیاتر لە ئەمساڵ  گەرمتر دەبێت.
سارا كاپنیك، گەورە زانای ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانووس و بەرگەهەوا لە ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ساڵی 2023 تا ئێستا سێیەم گەرمترین ساڵ بووە كە تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی 99% دڵنیایە كە ساڵی 2023 لە پێنج گەرمترین ساڵی تۆماركراودا دەبێت، نزیكەی 50% ئەگەری ئەوە هەیە كە گەرمترین ساڵ بێت.
لای خۆیەوە گاوین شمیت، بەڕێوەبەری پەیمانگای گۆداردی ناسا بۆ توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان ڕایگەیاند، ڕەنگە ساڵی داهاتوو لە ئەمساڵ گەرمتر بێت بەهۆی دیاردەی ئێل نینۆ.
شمیت گوتیشی:: گەورەترین كاریگەری ئەل نینۆ لە ساڵی 2024 ڕوودەدات، بۆیە پێشبینی دەكەین نەك تەنها ساڵی 2023 گەرمی ناوازە و لە ئاستێكی پێوانەییدا بێت، بەڵكو ساڵی 2024 گەرمتر بێت.
هەفتەی ڕابردوو ڕوانگەی كۆپەرنیكۆسی ئەوروپی بۆ گۆڕانی كەشوهەوا بڵاویكردەوە كە مانگی تەمموز گەرمترین مانگە كە تۆماركراوە .
كەیت كالڤین، گەورە زانای ناسا دەڵێت: گۆڕانی كەشوهەوا كاریگەری لەسەر مرۆڤەكان و ئیكۆسیستەمەكانی سەرتاسەری جیهاندا هەیە.
دەشڵێت: جگە لە گۆڕانی پلەی گەرمی، شاهیدی گۆڕانكارییەكانی دیكەی كەشوهەواین وەك بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا، كەمبوونەوەی سەهۆڵی دەریای جەمسەری باكوور، ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان و زیادبوونی بارانبارینی زۆر.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.