ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئافره‌تێكی په‌نابه‌ری ئێرانی له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوێد هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی بێڕێزی به‌رامبه‌ر به كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و سوتاندی.
ئافره‌ته‌كه ناوی بێرامییه و ته‌مه‌نی 47 ساڵه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له نزیك كه‌نارێكی ده‌ریا له ناوچه‌ی برۆما له سنووری شاری ستۆكهۆڵم، هه‌ڵسا به بێڕێزی و سوتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی عێراقی به‌ناوی سه‌لوان مۆمیكا كۆپی قورئانی پیرۆز سوتێنرا، پێشتریش به‌هه‌مانشێوه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی تر له‌م وڵاته و له وڵاتی دانیماڕك ئه‌م كاره ئه‌نجامدرابوو.
ئه‌م بێ ڕێزییه به‌رامبه‌ر به قورئانی پیرۆز، بووه هۆكاری برینداركردنی هه‌ستی ملیۆنان موسڵمان و هه‌روه‌ها زۆرێك له وڵاتانی ئیسلامیش دژی ئه‌م كاره وه‌ستانه‌وه، به‌تایبه‌ت له عێراق كه باڵیۆزخانه‌ی سوێد له شاری به‌غدا سوتێنرا، دواتریش به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه له شاری به‌غدا ده‌ركران و ته‌واوی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پچڕان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.