كۆشكی سپی دووپاتیكردەوە كە سوپای ئەمریكا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئۆكراینا لە دژی رووسیا ناكات .
جۆن كیربی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ڕۆژی هەینی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دڵنیاتان دەكەمەوە كە هیچ ئەمریكییەك بەشداری ئۆپەراسیۆنەكانی نەكردووەو لەگەڵ سەربازانی ئۆكراینا لە بەرەكانی شەڕدا نین.
كیربی گوتیشی:: بایدن زۆر بە ڕوونی ئەوەی خستۆتە ڕوو كە هێزەكانی ئەمریكا لە ئۆكڕاینا شەڕ ناكەن.
جەختیشی لەوە كردەوە، كە سوپای ئەمریكا بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەكەی لە ئۆكراینایە و هاوكاتیش چاودێری دابینكردنی یارمەتییە سەربازییەكان دەكەن.
كۆشكی سپی رەتیدەكاتەوە سەربازانی ئەمریكا بەشداریییان لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئۆكراینا كردبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.