Erbil 5°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 19:53

لە وڵاتێک هەوڵی کودەتا درا و سەرۆکی وڵاتەکە دەستبەسەر کراوە

کوردستان TV
100%

هه‌وڵێكی كوده‌تا له‌ نیامی پایته‌ختی وڵاتی نه‌یجه‌ر ڕووی دا و ژماره‌یه‌ک له‌ پاسه‌وانانی سه‌رۆكایه‌تیی، سەرۆکی وڵاتەکەیان دەستبەسەر کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 07ـی 2023 لە وڵاتە نەیجەر هەوڵی کودەتا درا و سەرۆکی وڵاتەکە لەلایەن پاسەوانانی سەرۆکایەتیی، سه‌رۆک محه‌مه‌د بازۆمیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

دوای هەوڵی کودەتایەکە، وڵاتانی یەکێتیی ئه‌فریقیا و گرووپی ئابووریی وڵاتانی ئه‌فریقیای ڕۆژئاوا، ئیكواس و یەکێتیی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه‌یان سه‌ركۆنه‌ كرد.

هەر لەمبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک له‌ سه‌رۆكی نه‌یجه‌ر دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌وڵه‌كه‌ شكست بهێنێت و ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ سوپای نه‌یجه‌ر مۆڵه‌تی به‌ كوده‌تاچییه‌كان داوه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه بەرەبه‌یانیی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ پاسه‌وانانی سه‌رۆكایه‌تیی وڵات هه‌موو ده‌روازه‌كانی باره‌گای نیشته‌جێبوون و نووسینگه‌كانی سه‌رۆكی وڵاتیان داخست و سه‌رۆكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسان و كوده‌تاچییه‌كان ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له‌نێو خۆیاندا ڕێكنه‌كه‌وتن، كوده‌تاچییه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ سه‌رۆک ئازادبكه‌ن.

له‌مبارهیە‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ پاسه‌وانانی سه‌رۆكایه‌تیی تووڕه‌بوونه ‌و ئه‌و هه‌وڵەیان داوە، ویستوویانه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان و پاسه‌وانی نیشتمانی لایه‌نگرییان بكه‌ن، به‌ڵام له‌و هه‌وڵه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتوون، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ هۆكاری تووڕه‌بوونی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ ڕوون بكاته‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە کە ئه‌گه‌ر ئه‌و یاخیبووانه‌ له‌ هه‌وڵه‌که‌یان پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه‌، ئه‌وا سوپا و پاسه‌وانانی نیشتمانی ئاماده‌ن هێرشیان بكه‌نه‌سه‌ر. سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشکراشی کردووە کە سه‌رۆكی وڵات و خانه‌واده‌كه‌‌ی ساخ و سه‌لامه‌تن.

جێی باسە، ئێستا هه‌موو ئەو ڕێگەیانەی به‌ره‌و نیامی ده‌چن داخراون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێزێكی سوپا له‌ شه‌قامه‌كاندا هه‌بێت، یان ده‌نگی ته‌قه‌ ببیسرێت، له‌كاتێكدا هاتووچۆیش ئاساییه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.