لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە سۆشیال میدیادا دەستاودەستی پێكراوە، ئافرەتێك لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە كۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارك، هەوڵی ڕێگریكردن لە سووتاندنی قورئان دەدات و پۆلیسیش لە بەرژەوەندی توندڕەوەكان دەستوەردان دەكات.
سەرەتا ئافرەتەكە ،قورئانەكە لە گرووپە توندڕەوەكە دووردەخاتەوە كە خۆیان بە "نیشتمانپەروەرانی دانیماركی" ناودەبەن، ئەمەش شەڕو مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا، دواتریش پۆلیس دەستوەردانی كردوو ڕووبەڕووی ئافرەتەكە بوونەوەو قورئانەكەیان بۆ گرووپەكە گەڕاندەوە.
ڤیدیۆ.. بزانە ئەو كەسەی كەدەیویست قورئان بسووتێنی چۆن لەترسی ئافرەتێك رادەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.