Erbil 1°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 05:32

له‌نێو ئه‌كادیمیایه‌كی سه‌ربازی كه‌سێك خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ و 33 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوكوژی له‌نێو ئه‌كادیمیاییه‌كی سه‌ربازی له‌ مۆگادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا 33 سه‌رباز بوونه‌ته‌‌ قوربانی.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌نێو ئه‌كادیمیای گالی سیادی سه‌ربازی له‌ شاری مۆگادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ ڕوویداوه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌كادیمیا سه‌ربازییه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ 13 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 20ی تریش بریندار بوون.

هه‌ر چه‌ند خوله‌كێك دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌، كۆمه‌ڵه‌ی یاخیبووی سۆماڵی به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی شه‌باب به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ قوربانییه‌كان زۆر له‌وه‌ زیاترن كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌كادیمیاكه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌‌، به‌ دروستی 73 سه‌رباز كوژراون و 124ی تریش بریندار بوون.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.