سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌كان له‌ڕێی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌نگێكی خۆشی ئارامبه‌خشی نوێ كه‌وته به‌ر دییه‌و گوێی هۆگرانی مۆسیقا و گۆرانی كوردی ، ده‌نگێكی ناسك ، میلۆدییه‌كی پڕ چێژی هونه‌ریی و تێكستێكی كاریگه‌ری هه‌ست بزوێن ، ئه‌م سێ خه‌سڵه‌ته هۆكاربوون كه ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزه زۆر زوو له‌ناو خه‌ڵكدا جێی خۆی بكاته‌وه،
ده‌نگێك زاده‌ی گه‌رمیانه‌كه‌ی وڵاتم ، ئازارچه‌شتووی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس، له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1991) ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزه، زێده‌كه‌ی جێدێڵێ و بنه‌و بارگه‌ی ده‌پێچێته‌وه به‌ره‌و هه‌واره‌كه‌ی میرنشینی بابان و له‌ژێر سێبه‌ری داره به‌رین و فراوانه‌كه‌ی سلێمانی دا هه‌وار هه‌ڵده‌دا و بڕیاری مانه‌وه له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی بابان ده‌دا.
هونه‌رمه‌نده دیار و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نێو دنیای ئاواز و تێكست و گۆرانی كوردی ( حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركوكی) له‌ساڵی (1991) له‌شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووه و ، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چرای هونه‌ریی ڕۆشن كرد و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی خۆی ناساند و به‌ڵێنی به‌رده‌وامی به هه‌وادارانی دا له‌ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی له‌ڕێی گۆرانی( خه‌جێی خه‌جان) و چالاكییه هونه‌رییه‌كان له‌و ساڵانه‌دا،من ئاشنابووم به‌ده‌نگ و هونه‌ر و ناوی هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام له‌نزیكه‌وه‌به‌خزمه‌تی نه‌گه‌یشتبووم، من سه‌رتاش و ئه‌ویش به‌رگدروو، نێوانی دوكانه‌كانمان هه‌مووی چه‌ند سه‌د مه‌ترێك بوو له‌شه‌قامی (گۆران) ، بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵی (1998) له‌سه‌رتاشخانه‌ی (هاوڕێ) له‌به‌رده‌ستی وه‌ستا (نه‌وزادی سه‌عه‌ی ده‌لاك) قژی بۆ ده‌تاشیی به‌دیداری شادبووم، دیاربوو ئه‌ویش دووراو دوور به‌نده‌ی ده‌ناسیی ، له‌و كاته‌وه بووینه هاوڕێی و درێژه‌مان به په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان دا ، به‌ختیشم باشی هێنا دووجار قژه خاوه‌كه‌یم تاشیوه له‌سه‌رتاشخانه‌ی ڕه‌زازی.
له‌هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ندجارێك ده‌چوومه بازاڕی ( خه‌فاف) نهۆمی (سێ) به‌رگدرووی ( شارۆ) ، كه پێی ده‌وترا ( قه‌له‌نده‌رخانه‌كه‌ی حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركوكی) له شوێنی كاره‌كه‌ی به‌خزمه‌تی خودی هونه‌رمه‌ند و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی بواری مۆسیقا و گۆرانی و كاری نواندنی شانۆ و دراما‌و هه‌ندێك له‌شاعیره ئازیزه‌كان ده‌گه‌یشتم ، ئه‌و سه‌ردانه‌م بۆلای كاكه حه‌مه ڕه‌ووف ببووه حه‌زو خولیا، چا خواردنه‌وه‌یه‌ك و باس و خواس و هه‌واڵی هونه‌ریی ، له‌و قه‌له‌نده‌رخانه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانم فراوانتر و ، لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆر كه‌ڵكم وه‌رگرت و ئاشنابووم به ئازیزان.
له گه‌ڕه‌كی بهرتهكیهی تاڵه‌بانییه‌وه بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك ...!
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه كه‌ركووكی یه، ناوی ته‌واوی ( محه‌مه‌د ڕه‌ووف ساڵه‌ح ئه‌حمه‌د) ه ، له‌نێوه‌ندی هونه‌ریدا به هونه‌رمه‌ند ( حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی) ناسراوه، له گه‌ڕه‌كی ( بهرتهكیهی تاڵه‌بانی) له‌ساڵی (1956) له‌خانه‌واده‌یه‌كی دێرین و زه‌حمه‌تكێش و كوردپه‌روه‌ری شاره ئازیزه‌كه‌ی كوردان
( كه‌ركوك) له‌دایكبووه.
وه‌ك منداڵانی هاوسێ ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا، (1962 ) خراوه‌ته به‌رخوێندن له قوتابخانه‌ی( بێ كه‌س) ، حه‌مه‌ڕه‌ووف له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه هۆگرو ئاشنا بووه به‌دنیا جوانه‌كه‌ی مه‌قام و به‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ده‌نگخۆشانی ڕه‌سه‌نی به‌سته‌و مه‌قام و هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كه‌ی كه‌تێیدا به‌دنیا هاتووه و گه‌وره‌و
په‌روه‌رده بووه، شوێنی دیدار‌و به‌یه‌كگه‌یشتنی هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران خۆشخوانانی به‌سته‌و مه‌قام بووه.
ئه‌م كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه له قوتابخانه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر حه‌مه ڕه‌ووف، حه‌زو خولیای بۆ گۆرانیگوتن په‌ره‌ده‌سێنێ و ده‌بێته جێی سه‌رنج له‌لای هاوپۆله‌كانیه‌وه، هه‌واڵی ده‌نگخۆشی و توانای گۆرانیگوتنی له‌و ته‌مه‌نه منداڵییه‌دا ده‌گات به یه‌كێك له‌مامۆستاكانی له قوتابخانه‌ی (بێ كه‌س)، ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه زیاتر پشتیوانی لێده‌كات و ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌سێك هانی به‌رده‌وام بوونی له هونه‌ردا ده‌دات ،( من كه‌له‌قوتابخانه بووم مامۆستایه‌كمان هه‌بوو ناوی مامۆستا ( عه‌بدولڕه‌حمان) خه‌ڵكی كۆیه بوو، زانی كه ده‌نگم خۆشه زۆربه‌ی به‌یانیه‌كان له‌ڕیزدا منی ئه‌هێنایه ده‌ره‌وه و ده‌یووت گۆرانیمان بۆ بڵێ..! ده‌توانم بڵێم بۆماوه‌یه‌ك گرنگی پێده‌دام و حه‌زی له‌ده‌نگم بوو، تا ڕۆژێك پێی وتم : تۆئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگ و سه‌دایه‌ت به‌رده‌وام بیت دڵنیام ده‌بیت به‌هونه‌رمه‌ندێك خزمه‌تی هونه‌ریی كوردی ئه‌كه‌یت، به‌ڕاستی ئه‌م هاندانه‌ی مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر من دروست كرد، بۆهه‌میشه سوپاسی ده‌كه‌م ئه‌وه یه‌كه‌م هاندانی من بووبه‌رده‌وام بم له‌گه‌ڵ هونه‌ر، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك هاوڕێی خۆم وه‌ك ( ته‌حسین چاوشین_ خوالێیخۆش بێت له‌ژیاندا نه‌ماوه) و سیروان كۆیی) ئه‌وانیش زۆر هانییان دام به‌رده‌وام بم ) (1).
له‌و ته‌مه‌نه منداڵییه‌دا گۆرانی به‌شێك له‌ژیانی داگیر ده‌كات، ئه‌و هه‌سته منداڵییه له‌ژێر كاریگه‌ریی ده‌نگی زوڵاڵ و به‌سۆزیی گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا بووه، به‌لاسایكردنه‌وه ده‌ستپێكردووه و به‌گۆرانییه نه‌مره‌كانی هونه‌رمه‌ندان ( حه‌سه‌ن زیره‌ك 1921_26/6/1972) ،( مه‌زهه‌ری خالقی 9/9/1938 سنه ) ، ( هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سلێمانی وه‌ك ( حه‌سه‌ن گه‌رمیانی_ 1945 قادركه‌ره‌م ) ،( كه‌ریم كابان،24/2/1927_14/1/2016 ) ، ( عوسمان عه‌لی،1944_21/6/2005) و ( شه‌هید قادر كابان،1937_28/2/1981 ڕۆژی سه‌رنگوم بوونی ) ، دوای ئه‌وان ماوه‌یه‌كی زۆر گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ( حه‌مه‌ی نێرگز، 1944_23/9/2013) دووپاته ده‌كاته‌وه و زۆر چێژی لێده‌بینێ ، دواتر هه‌ست و هۆشیی هونه‌ریی له‌سه‌ر گۆرانییه‌كانی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( عه‌لی مه‌ردان 1904_ 24/7/1981) ده‌بینێته‌وه وهه‌ست ده‌كات گه‌رووی زۆر له‌باره‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌تۆنی هه‌ردوو كیاندا هه‌یه له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی گۆرانییه به‌سۆزه‌كانی و ، ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنی گۆرانیه‌كانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان.
حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركوكی پێمان ده‌ڵێت ( دوای لاسایكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان، هاتمه سه‌ر ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی كه‌ڵه هونه‌رمه‌ند مامۆستا عه‌لی مه‌ردان هه‌ستم ئه‌كرد ئه‌و ده‌رگایه بۆ من گونجاو و زۆرباشه، هه‌ستم ده‌كرد كاریگه‌ر و لێكچوون له‌گه‌ڵ گه‌رووی مندا هه‌یه و بتوانم گۆرانییه‌كانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان بڵێم) (2).
هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف له‌سه‌ر ئه‌م شاكاره‌و شاكاره هونه‌رییه‌كانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ده‌نگ و توانای چڕینی ڕادێنێ ...
( چه‌ندجارم ووت قه‌سه‌م ئه‌خۆم
ژه‌هریش به‌ده‌س تۆ بێ ئه‌یخۆم
چه‌ند خۆشه‌ویستی تۆ لــــــــه‌لام
ئه‌ی نازه‌نین شیرین كــــــــــه‌لام
به‌قسه‌ی خۆش دڵ بێنه جۆش
بمكه سه‌رخۆش ،،،چه‌ندجارم ووت ) (3).
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركوكی زۆر به‌ڕاشكاوانه ئاماژه‌ی به‌و ڕاستییه داوه له‌سه‌ره‌تاوه به‌لاسایكردنه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆته ڕێبواری ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر، هێشتا قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی بووه له‌ساڵی (1972) بۆیه‌كه‌م جار له‌سه‌ر شانۆی ئاماده‌یی ( ئیمام قاسم) له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا، بوێرانه یه‌كێك له گۆرانییه خۆشه‌كانی بلیمه‌ت و هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( حه‌سه‌ن زیره‌ك) به‌ناوی ( وه‌ك قومری سه‌رباڵم شینه)،
(وه‌ك قومری سه‌رباڵم شینه ، ده‌چریكێنم به‌م هاوینه
ئه‌سمه‌ران خوێنیان شیرینه، ئه‌ی وه‌ی وه‌ی وه‌ی بارانه)
ده‌خوێنێ و پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ده‌كات ، ئه‌و به‌شداربوونه‌وه‌ی ده‌رگای به‌رده‌وامبوونی زیاتر له‌به‌رده‌مدا ده‌كرێته‌وه.
له‌شاری كه‌ركووك هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف له‌سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكاندا، وه‌ك به‌هره‌دار و ده‌نگخۆشێك به‌شداری چالاكی هونه‌ریی له ئاهه‌نگ و ڤیستڤاڵه‌كاندا ده‌كات، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌كته‌رێك له‌كاری نواندینشدا ڕۆڵی بینیوه ، بۆنموونه وه‌ك ئه‌كته‌رێك به‌شداربووه له(5) ئه‌ڵقه له‌درامای ( نه‌هێشتنی خوێنده‌واری) له‌نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ( عومه‌رعه‌لی ئه‌مین ، 1926_13/1/2008) .
حه‌مه‌ڕه‌ووفی ده‌نگخۆش له ساڵی (1986) یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی( گریانی نیوه‌شه‌و) یان ( شه‌وانه) له‌هۆنراوه‌ی ( هێمن موكریانی )
( شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته كاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵك نووست و له‌چاوی من كه‌سه‌ردیسان ڕه‌واندی خه‌و) ،له ئاوازی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار( نوره‌دین ئیبراهیم جاف) تۆمارده‌كات له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك، ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م گۆرانی هونه‌رمه‌ند ، ( ئه‌وكاته من سه‌ربازی ڕاكردوو بووم، من له‌گه‌ڵ مامۆستا نوره‌دین واڕێكه‌وتین ئێواران ژه‌نیاره‌كان ده‌چن بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك منیش بچم ، به‌بۆنه‌ی مامۆستا نوره‌دینه‌وه چوومه ته‌له‌فزیۆن، دوو ڕۆژ پرۆڤه‌م كرد، دوای ئه‌و دووڕۆژه واده‌ی ده‌نگ تۆماركردن بوو، ده‌نگمان تۆماركرد ئه‌وكاته یادی به‌خێر كاك( حسێن به‌هادین) له‌ته‌له‌فزیۆن كاری ده‌نگ تۆماركردن بوو ، دواتر ڕۆژێكیان بۆ دیاری كردین تا كلیپی بۆ بكه‌ین،ڕۆژی دیاریكراو بیرم ده‌كرده‌وه چۆن بچمه ژووره‌وه من سه‌رارزی ڕاكردوبووم ، ده‌ترسان له‌پرسگه‌كه داوای ناسنامه‌م لێ بكه‌ن ، ناچار هه‌واڵم نارد بۆ مامۆستا نوره‌دین زه‌حمه‌تی كێشا و منی برده ژووره‌وه گۆرانییه‌كه تۆماركرا ، زۆر خۆشحاڵبووم ئه‌وه یه‌كه‌م كاری هونه‌ریم بوو ، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه له‌ته‌له‌فزیۆن به‌دیداری هونه‌رمه‌ند ( عه‌لی عه‌زیز) شادبووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و گۆرانییه له‌ته‌له‌فزین نه‌ما ؟!. (4).
دوای چه‌ندین ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر یه‌كه‌م كاری هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركوكی ، په‌یوه‌ندیم كرد به مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( نوره‌دین جاف) خوێندنه‌وه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند چییه ؟ (به‌ڵێ ئه‌وه یه‌كه‌م ئاواز بوو بۆ كاكه حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركووكی یم دانا، هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆش و به‌سۆزه، سه‌ره‌تا ئاره‌زوومه‌ندی گۆرانییه‌كانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان بوو، به‌ڵام وه‌ك ڕێنماییه‌ك بۆ به‌ڕێزییان ئامۆژگاریم كرد بتوانێ ڕێبازی هونه‌ریی خۆی بدۆزێته‌وه هه‌روه‌ك هونه‌رمه‌ندانی خۆالێخۆشبوو ( مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ، حه‌سه‌ن زیره‌ك و كه‌ریم كابان) بۆئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن قوتابخانه‌و ڕێچكه‌ی هونه‌ریی تایبه‌ت به‌خۆی، له‌خودا به‌زیادبێ ئێسته جێی شانازی یه بۆ هونه‌ریی كوردی ، كاكه حه‌مه ڕه‌ووف خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می هونه‌ریی خۆیه‌تی بۆ هه‌میشه ده‌بێت شانازیی پێوه‌بكرێت) (5).
له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ سلێمانی و له خه‌جێی خه‌جانه‌وه به‌رده‌وامبوون ...!
له‌ساڵی (1986) وه تا ساڵی (1992) ئه‌وماوه‌یه ده‌نگ و هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركوكی له‌هیچ لایه‌ك نابیسترێ و نییه، خودی هونه‌رمه‌ند ئه‌و بۆشاییه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بارودۆخی شاری كه‌ركوك و زوڵم و سته‌می داگیر كه‌ر، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بوایه سروود بۆ شه‌ڕی قادسیه بوتایه‌و به‌شان و باڵی سه‌رۆكی عێراق دا هه‌ڵبدایه، ئه‌وه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ندێك له‌خه‌م و ئازار وبیری له‌چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكردایه‌ته‌وه ئه‌وه مه‌حاڵه به‌ره‌ی گه‌له‌چه‌وساوه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت..!
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991) هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی، شاری كه‌ركوك به‌جێدێلێ و به‌ره‌و شاری سلێمانی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ ، بێگومان له‌وسه‌رده‌مه‌دا بۆ حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌مێك سه‌خت بووه له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌س ناناسێ ، ته‌نها شوێنێك ڕۆژانه كاته‌كانی خۆی تێدا به‌سه‌رببات چایخانه‌ی( شه‌عب) بووه،یه‌كه‌م به‌ركه‌وته‌و ناسینی له‌گه‌ڵ ( دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی) شاعیردا ده‌بێت،دوای ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاوبوونی دۆستانه‌و هونه‌ریی و وێژه‌یی، ڕۆژێك هونه‌رمه‌ند دوای ده‌موو دوو له‌ته‌ك دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی دا پێی ده‌ڵێت من ده‌نگم خۆشه‌و به‌ڵام به‌دوای هۆنراوه‌ی گۆرانیدا ده‌گه‌ڕێم..!
هونه‌رمه‌ند كاتێك ئه‌و پرسیاره ده‌كات نازانێ دلاوه‌رقه‌ره‌داخی شاعیره و شیعریش ده‌نووسێ ، له‌لای حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركوكی وایه كه‌دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی ته‌نها ده‌رهێنه‌ری كاری شانۆییه،
دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی شاعیر كه گوێبیستی ئه‌وپرسیاره ده‌بێت، سێ هۆنراوه‌ی خۆی ده‌داتێ، هۆنراوه‌كان بریتی بوون له( خه‌جێی خه‌جان، سڵاو ئه‌ی خه‌می ئاشنام و ده‌زگیرانه ڕه‌شپۆشه‌كه‌م) ،
كاتێك هونه‌رمه‌ند له‌هۆنراوه‌كان ده‌ڕوانێ ، یه‌ك له‌یه‌كتری ناسك و جوان و پڕ كاریگه‌ر ، هه‌رسێ هۆنراوه‌كه هه‌ست و ده‌روونی حه‌مه ڕه‌ووف كه‌مه‌ندكێش ده‌كات كه ئاوازێكی خۆش بكاته گه‌رده‌نیان،
هونه‌رمه‌ند ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریی به‌لاسایكردنه‌وه بوو ، به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێت خۆی ده‌ربازكات و ڕێچكه و شێوازێكی هونه‌ریی بۆ خۆی بنیات بنێ ، هونه‌رمه‌ند و شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر ( حه‌مه ساڵه‌ح دیلان،1927_ 28/10/1990) ده‌رباره‌ی لاساییكردنه‌وه فه‌رموویه‌تی( پیسترین په‌تا كه‌تووشی گۆرانیبێژ ده‌بێ، ده‌ردی لاساییكردنه‌وه‌یه! ئه‌و ده‌نگخۆشه‌ی كه‌تووشی بوو، زوو چاره‌سه‌ری خۆی نه‌كا ، لێی پیس ده‌كا، به‌هره‌كه‌ی ده‌پووكێته‌وه و مایه پووچ و ڕه‌نج به‌خه‌سار ده‌بێ) (6).
كه‌واته هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركووكی زۆر لێزانانه خۆی له‌و په‌تایه، لاساییكردنه‌وه ده‌ربازكردووه و به‌شێواز و ستایلێكی زۆر تایبه‌تمه‌ندانه به‌رهه‌می تۆماركرد‌و خۆی ناساند.
هونه‌رمه‌ند یه‌كه‌م ئاوازی خۆیی وه‌ك گه‌ردانه‌یه‌كی نه‌خشین كرده گه‌ردنی ئه‌و هۆنراوه جوانه‌و ئه‌و شاكاره ناوازه‌یه‌ی لێده‌رچوو گۆرانی ( خه‌جێی خه‌جان) به‌یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی ، هه‌ست و سۆز‌و ده‌روونی هه‌وادارانی مۆسیقا و گۆرانی كوردی داگیر كرد.
مامۆستا و هونه‌رمه‌ند( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی) چی به حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركوكی وتووه ؟! .
له‌مانگی (8) ی ساڵی (1992) له ستۆدیۆ هونه‌رییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند( سه‌باحی سه‌نتوور) له‌شه‌قامی گۆران
( ئۆرزدی) به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند
( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ) ، گۆرانی خه‌جێی خه‌جان و ده‌زگیرانه ڕه‌شپۆشه‌كه‌م تۆمار ده‌كات،
( كه‌ده‌ستمان به‌تۆماركردنی گۆرانییه‌كه كرد، گۆپله‌یه‌كم گووت ، مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی وه‌ستاندمی و وتی ئه‌و گۆرانیبێژه‌م بۆ بانگ بكه‌ن..؟!
منیش بۆیه‌كه‌م جار بوو مامۆستا ئه‌نوه‌رم له‌نزیكه‌وه ده‌بینی ، چوومه لای و سڵاوم لێ‌كرد و وتی : بابه‌گیان ئه‌م گۆرانییه ئاوازی هی كێیه؟
وتم مامۆستا ئاوازی خۆمه ..!
وتی ڕاست بڵێ ،،، وتم به‌خوا ئاوازی خۆمه و خۆم دامناوه.
مامۆستا ئه‌نوه‌ر كه‌زانی هی خۆمه پێی گووتم : ( ئه‌گه‌ر تۆ به‌وشێوازه به‌رده‌وام بیت ، ده‌بیته هونه‌رمه‌ندێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو له‌ئاینده‌دا ، هیواداریشم هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و شێوازه به‌رده‌وام بیت ، ئه‌و هاندانه‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ر بۆ من زۆر گرنگ بوو، له‌یه‌كه‌م تۆماركردنی گۆرانیدا ئه‌ویش گۆرانی خه‌جێێ خه‌جان) (7).
( هۆخه‌جێ گیان وامه‌زانه كه دوورم لێت
گوێ ڕادیره ئه‌وا نێرگز
گۆرانی عه‌شقت بۆ ده‌ڵێ
وامه‌زانه كه‌لێت دوورم ...
ئه‌من ئێستا خوورپه‌ی دڵێ هه‌ڵۆی سوورم
هۆ خه‌جه‌كه‌م خه‌جێی خه‌جان
بووكه جوانه‌كه‌ی كوردستان ) .
سه‌ره‌تا كه‌له‌ڕێی ڕادیۆوه بڵاو كرایه‌وه خه‌جێی خه‌جان ، هێشتا له‌ته‌له‌فزیۆن په‌خش نه‌كرابوو، لای هه‌ندێك گوێگر و بیسه‌ری ڕادیۆ ، واده‌زانرا ئه‌و ده‌نگه خۆشه‌و ئه‌و میلۆدیی و تێكسته به‌رزه هونه‌رمه‌ند ( عه‌باسی كه‌مه‌ندی، 1952_22/5/2014) یه ، دواتر له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه تۆماركراو په‌خشكرا سیمای هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌ووف له‌لای خه‌ڵك ئاشنا و خۆشه‌ویستر بوو .
ئه‌و گۆرانییه خه‌جێی خه‌جان ، بووه هۆی ناساندنی هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی و ، زۆر به‌زوویی ده‌نگ و میلۆدی و تێكسته‌كه خۆی ده‌هاژنییه گوێی بیسه‌ران و له‌ناو خه‌ڵكدا جێی خۆی گرت و به‌كارێكی ناوازه‌و به‌رهه‌مێكی لێوان‌لێو له‌هونه‌ر په‌سه‌ندكرا، ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه له‌وگۆرانییه كرا، بووه هۆی زیاتر هاندان و به‌رده‌وامی بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی ، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنابا بێگومان ده‌بووه وازهێنان و دابڕان له‌هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی .
سۆزی ده‌نگ و ناسكی میلۆدی و به‌رزی تێكسته‌كه‌ی گۆرانی خه‌جێێ خه‌جان بووه كلیلی ده‌رگای سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی و زیاتر له‌نێوه‌ندی هونه‌ریی شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی ناسرا، له ساڵی نه‌وه‌ده‌كان تا سه‌ره‌تای ساڵی (2000) هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی جیا له‌به‌شداریكردنی له‌ڤیستڤاڵ و چالاكییه هونه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ تیپه مۆسیقیه‌كانی شاری سلێمانی ، چه‌ندین به‌رهه‌می تری ناوازه‌ی خسته سه‌ر خه‌رمانی مۆسیقا و گۆرانی كوردی وه‌ك( عاشقی بی دڵ ، سڵاو ئه‌ی خه‌می ئاشنام، میحرابی عه‌شق ، چه‌ندجوانه ئه‌و عه‌شقه و ست خه‌رمان و ..تاد) ئه‌و كۆمه‌ڵه گۆرانییه سه‌رجه‌میان زۆر به‌زوویی كه‌وته سه‌رزمانی خه‌ڵك و به‌رده‌وام وێردی سه‌رزاری جه‌ماوه‌ر بوون، دیاره ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌یه ، یه‌كه‌م: له‌وسه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵك تامه‌زرۆ و عاشقی هونه‌رێكی ڕه‌سه‌ن و هۆگرییان بۆ گوێگرتن له گۆرانی ڕه‌سه‌ن و چێژ به‌خش هه‌بوو،
دووه‌م : هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی ، زۆربه‌ی ئاوازه‌كان له‌هه‌ست و سۆزی ده‌روونیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، واته خۆی دانه‌ریان بووه ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه دا، كه‌سێكی به‌سه‌لیقه‌و هه‌ست ناسك بووه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌قه شیعرییانه، هۆنراوه‌یه‌ك تا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ستی دانه‌نابێت بێگومان میلۆدی به مقه‌ستی به‌رگدرووه‌كه‌ی به‌باڵایدا نه‌بڕیوه، هه‌میشه حه‌زوو ئاره‌زووی بووه ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، له‌ڕۆحییه‌وه نزیك بێت و هه‌ڵقوڵاوی ناخی بێت و له‌لای جه‌ماوه‌ر په‌سه‌ند و شیاو و هونه‌رێك بێت یاده‌وه‌ریی له‌لای گوێگر به‌جێ بهێلێت، كه‌واته ئه‌وانه سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند بوون له‌ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ردا.
ده‌توانم وه‌ك هه‌وادار و هاوڕێیه‌كی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركووكی بڵێم، ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی له‌پاڵ كه‌سایه‌تیه هێمن و هێدی و زمانشیرینی و میهره‌بانییه‌كه‌ی، هه‌ردوو خه‌سڵه‌ت به‌یه‌ك ئاراسته‌دا هه‌نگاویان هه‌ڵگرت و له‌كۆتاییدا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هونه‌ریی و كه‌سایه‌تیه‌ی ئه‌مڕۆی هونه‌رمه‌ندی تێدا به‌رجه‌سته بووه.
هونه‌رمه‌ند و قه‌له‌نده‌رخانه‌كه‌ی ...!
هونه‌ر له‌ناو گه‌لی كورد دا نه‌بۆته سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ژیان بۆ هونه‌رمه‌نده‌كه، بێگومان هونه‌رمه‌ند به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ده‌نگبێژ و ژه‌نیار ، جیا له‌هونه‌ره‌كه‌یان هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی پیشه‌یه‌كن و ئه‌و پیشه‌یه بۆته سه‌رچاوه‌ی ژیانیان، زۆر له‌هونه‌رمه‌نده‌كانمان وه‌ك پیشه ( به‌رگدروو) بوون وه‌ك ( ئیبراهیم خه‌یات ، 1931_3/5/2005) ،( عوسمان عه‌لی1944_21/6/2005) ، ( شكور خه‌یات ،1940) ، (خێروڵڵا خه‌یات) ، ( شاكر ئاكره‌یی ، جیهان ئیبراهیم محه‌مه‌د، لوقمان سه‌لیم و دیاری قه‌ره‌داخی و ....تاد ) هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی ئه‌ویش یه‌كێك بووه له به‌رگدرووه ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینه‌كان له‌ساڵی ( 1994) له‌نهۆمی سێیه‌می بازاڕی خه‌فاف ، له‌شه‌قامی گۆران( ئۆرزدی) دوكانێكی به‌رگدرووی به‌ناوی ( شارۆ) كرده‌وه‌و ڕۆژانه بژێوی ژیانی خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ی پێ دابینكردووه، به‌رگدرووی شارۆ پێگه‌و مه‌كۆی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان وڕۆشنبیران و ئه‌دیبان و نووسه‌ران بوو، ( جه‌مال غه‌مبار) ی شاعیر له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه بینین و دیداری هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌و دوكانه بچووكه‌دا، ناوی به‌رگدرووی شارۆی گۆڕیوه بۆ ( قه‌له‌نده‌رخانه‌كه‌ی حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركووكی).
له‌سه‌ر مه‌كینه‌ی به‌رگدرووه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند چه‌ندین ئاواز له‌دایكبووه، و چه‌ندین هۆنراوه له‌هه‌سته‌وه خراوه‌ته سه‌ركاغه‌ز،
هونه‌رمه‌ند ماوه‌ی (12) ساڵ سه‌رقاڵی كاری به‌رگدروویی ده‌بێت به‌داخه‌وه دووچاری نه‌خۆشیی سه‌وه‌فانی مل ده‌بێت ، دواتر له لێدانی ده‌رزییه‌ك به‌هه‌ڵه بۆماوه‌یه‌ك باری ته‌ندروستی تێكده‌چێ و له‌كۆتاییدا له‌ساڵی (2006) ده‌ست به‌رداری پیشه‌كه‌ی ده‌بێت و بۆ هه‌میشه قه‌له‌نده‌رخانه‌كه‌ی حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركووكی داده‌خرێت و ده‌بێته یاده‌وه‌رییه‌كی شیرین.
دوای پرۆسه‌ی ئازادی له‌عێراق له‌ساڵی (2003) هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی سلێمانی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوور و هونه‌ریی میللی سلێمانی داده‌مه‌زرێت ، له‌وژینگه هونه‌رییه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند پێكه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ریی ده‌بێت ، تا ساڵی (2019) به‌پێی یاسای شارستانی هونه‌رمه‌ند خانه‌نشین ده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ند له‌دوای ساڵی (1992) درێژه‌ی به‌كاره هونه‌رییه‌كانی دا ، جیا له‌به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی توانای ئاواز دانانیشی هه‌بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رچووی هیچ قوتابخانه‌و په‌یمانگا و زانكۆیه‌كی هونه‌ریی بێت ، زۆربه‌ری ئاوازه‌كانی هی خۆی بووه و به‌رله‌تۆماركردنی پرس و ڕای به هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی كردووه و ڕاو سه‌رنجی ئه‌وانی له‌لاگرنگ بووه، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هونه‌رمه‌ند پشتی به‌هونه‌رمه‌ندان و ئاوازدانه‌ران به‌ستووه و سوودی له‌میلۆدی ئه‌وان وه‌رگرتووه، هونه‌رمه‌ند ڕای وایه ( ناشكرێ هه‌تا سه‌ر گۆرانیبێژ هه‌رخۆی ئاواز بۆ خۆی دابنێ، هه‌ندێك جاركه ئاواز زۆر دابنێی ، ئاوازه‌كان له‌یه‌ك نزیك و له‌یه‌ك ده‌چن؟! واته ده‌بێته یه‌ك شێواز له‌به‌رئه‌وه من هه‌وڵم دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر كاربكه‌م و ئاوازیان لێ وه‌ربگرم و بیكه‌مه گۆرانی، بۆنموونه ئاوازی هونه‌رمه‌ندانم خوێندووه وه‌ك ( بڵند قه‌ره‌داخی ، بورهانی مفتیزاده ، خه‌لیل عه‌بدوڵڵا ، عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ، وه‌ڵڵا زۆرن به‌داخه‌وه ئێستا ناوه‌كانیانم له‌یاد نین) (8).
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كوردپه‌روه‌ر و عاشق به‌هونه‌ری مۆسیقا و ئاواز، ده‌یان گۆرانی سۆزداریی و نیشتمانی به‌هه‌ستێكی پاكی هونه‌رییه‌وه پێشكه‌ش به گه‌نجینه‌ی مۆسیقا و گۆرانی كوردی كردووه، به‌شداری ده‌یان ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی نه‌ته‌واویه‌تی و نیشتمانی و كۆنسێرتی له شاره‌كانی كوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌شداری به‌رنامه هونه‌رییه‌كان له‌ته‌واوی كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كانی وڵات‌دا كردووه و چه‌ندین له‌به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی كلیپ كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تێكۆشان و خه‌باته هونه‌ریه بێ وچانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ر و گرفته ماڵییه (7) ئه‌لبوومی گۆرانی كه زۆربه‌یان له‌ئاوازی خۆیه‌تی خستۆته سه‌رخه‌رمانی هونه‌ریی خۆی ، ئه‌لبوومه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند بریتین له :
1/ عاشقی بێ دڵ ، ساڵی (1994) .
2/ ئاسه‌وار ، ساڵی (2000) .
3/ ناڵه‌ی دڵ ، ساڵی ( 2004) .
4/ ساپۆش ، ساڵی ( 2008).
5/ عیشوه ، ساڵی (2013) .
6/ باعیسی دڵ ، ساڵی (2019) .
7/ وه‌رزێكی ئاڵ ، ساڵی (2023).
هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی ، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد خواستی بووه له‌ڕێی ده‌نگ و توانا هونه‌رییه‌كه‌یه‌وه خزمه‌ت بكات ، خۆی وابه‌سته نه‌كردووه به‌تیپێك یان گرووپێكی مۆسیقاوه، به‌ڵكو زیاتر ئاره‌زووی بووه خزمه‌ت به‌هونه‌ر بكات و كاری له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه مۆسیقیانه دا كردووه ( سلێمانی ، شنروێ ، مه‌وله‌وی، پاشای گه‌وره ڕواندز ، كه‌ركوك و گرووپی كیژانی سلێمانی) .
پێویسته ئاماژه به ناوی ئه‌و شاعیرانه‌ش بده‌م كه هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركووكی هۆنراوه جوانه‌كانی ئه‌وانی خوێندووه،وه‌ك ( دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی ، سابیر سدیق ، مه‌هدی ئومێد، زۆردار عه‌بدولقادر ، لوتفی ، خالید مه‌جید فه‌ره‌ج ، جه‌مال شارباژێڕی ، حه‌مه شوان شه‌ریف ،ئاراس عه‌بدولكه‌ریم ، صافی هیرانی، حه‌سیب قه‌ره‌داخی ، شاهۆ تۆفیق ،عیرفان ئه‌حمه‌د ، ساڵح بێچار، ئیسماعیل خورماڵی ، ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د و سه‌یوان سه‌عیدیان) .
گۆرانییه ناوازه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆیی و ئارامبه‌خش له‌ئاستێكی به‌رزی هونه‌ریدان وه‌ك :
( خه‌جێی خه‌جان ، ست خه‌رامان، میحرابی عه‌شق ، باده ، هاواری ئازادی ، هیوا ، ئاسه‌وار ،باده ، ده‌زگیرانه ڕه‌شپۆشه‌كه‌م ، سڵاو ئه‌ی خه‌می ئاشنا ، په‌ری ، پاشای خه‌م ، سه‌فه‌ری عه‌شق ، گوڵه باخ ، حه‌بیه‌خان، قه‌ده‌ر ، مه‌جنوون، مه‌یلی عیشق ، له‌ئێواره‌ی ئه‌نفالێكا، پێكی عه‌تر ، من شنگالم، هۆره‌ی خاك ، خه‌ونی كه‌ركوك ، من كۆبانیم ، مه‌ستی پیاسه، ناچمه سه‌رایێ ،میوانی شه‌و ، خه‌یاڵ، هاوڕێ گیان ، ئه‌ڕۆی ته‌مه‌نی لێكچووی من ، هه‌وارگه ، تریفه‌ی خه‌یاڵ، عیشووه، پێشمه‌رگه‌ی گه‌ل، یاخی بوون، ساقی ، و شاژنی خه‌یاڵ و ...تاد) ئه‌وانه به‌شێكن له‌به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی هونه‌رمه‌ند ، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاماژه به‌كاریگه‌ریی ده‌نگ و هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵات بده‌م كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هونه‌ری هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌و گۆرانییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌سه‌ر تۆن و توانای ده‌نگی خۆی دووباره كردۆته‌وه گۆرانی ( له‌سه‌ر كانی دێته‌و ، گۆرانی خانمه هونه‌رمه‌ند فه‌تانه‌ی وه‌لیدی ) یه ، گۆرانی ( بێ خه‌به‌ر، له‌هۆنراوه‌ی ( وه‌فایی) و گۆرانی هونه‌رمه‌ند مه‌هدی حوجه‌ت السادات) ه.
(خۆشه ڕۆژێ له عاله‌م ده‌ربه‌ده‌ر بم
له نێو ئه‌وزاعی دونیا بێ خه‌به‌ر بم
له‌به‌ر بێتاقه‌تی دێوانه ئاسا
له‌غه‌وواسانی ده‌ریا بێ خه‌به‌ر بم
شه‌و و ڕۆژێ له چۆڵی هه‌ر به ناڵه
حه‌ریفی شه‌وڕه‌وی بادی سه‌حه‌ر بم)
هونه‌رمه‌ند زۆر هونه‌رییانه و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی دووباره‌ی كردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خاتوونی هونه‌رمه‌ند( ئاڤان جه‌مال ) له‌شاره‌كانی كوردستان دوو قۆڵی كۆنسێرتیان ئه‌نجام داوه و به‌ده‌نگه زوڵاڵه‌كانیان گه‌شتێكیان به‌نێو گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ( شه‌ماڵ سائیب، 1931_ 7/11/1986) و گۆرانییه فۆلكلۆریه‌كاندا كردووه، وه له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند ( تارا ڕه‌سوڵ) گۆرانی ( سه‌فه‌ری عه‌شق ) به دووقۆڵی ده‌خوێنن، هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌وف كه‌ركووكی له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند( ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده) گۆرانی تایتڵی درامای ( ڕه‌شه‌ی پۆلیس) پێكه‌وه ده‌خوێنن، ئه‌مانه كار و تێكۆشانه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكین.
له‌دوای ئه‌و مێژووه پڕ به‌خششه هونه‌رییه و لێوان‌لێو له‌كاری هونه‌ریی ڕه‌سه‌ن ، ئێستاش هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ده‌نگێكی دڵگیره‌و ڕه‌چاوی به‌رهه‌می زێده‌تری لێده‌كرێت، خوێندنه‌وه بۆ كه‌سایه‌تی و هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه كاری ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه كه له‌نزیكه‌وه به‌كه‌سایه‌تی و هونه‌ره‌كه‌ی ئاشنان و كاری هونه‌رییان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه، هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و ئاوازدانه‌ر ( خه‌لیل عه‌بدوڵڵا) به‌وشێوه جوان و هونه‌رییه خوێندنه‌وه بۆ هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی ده‌كات ( یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌له‌ڕۆحمه‌وه نزیكه، هونه‌رمه‌ندێكی زۆر به‌ئه‌زموونه، خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك ئاوازی نه‌مره،وه‌كو سڵاو ئه‌ی خه‌می ئاشنام ، میحرابی عه‌شق ، خه‌جێی خه‌جان و ست خه‌رامان، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ئاوازی كاكه حه‌مه‌ن كه هه‌رگیز نامرن، ئه‌و میلۆدیانه كاكه حه‌مه خۆڕسك دایناون ، به‌ڵام میلۆدییه‌كان زۆر ئه‌كادیمیی و جوانن، هونه‌رمه‌ندێكه كاركردن له‌گه‌ڵیدا زۆر ئاسان و خۆشه، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی كاكه حه‌مه ڕه‌ووف ئه‌وه‌یه كه گوێ ده‌گرێ بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی) (9).
دوایین كاری هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند ئه‌لبوومی ( وه‌رزێكی ئاڵ) كه (10) تراك له‌خۆده‌گرێت و (6) له‌گۆرانییه‌كانی ئه‌لبومه نوێه‌كه‌ی ئاوازی خۆیه‌تی ، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت ، ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دواین به‌رهه‌م و (7) حه‌وته‌مین ئه‌لبومی حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركووكی ، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ( نه‌جم محه‌مه‌د) چه‌ند وشه‌یه‌كی كردۆته ملوانكه‌و كردوویه‌تیه گه‌ردنی هونه‌رمه‌ند( حەمەرەووف دەنگێکی سەوز و تەڕ، لەنێو ئەوهەموو ووشکە ساڵیەی هونەر و ژیان.
دەنگێک هێشتا دەنگە لە نێو ئەوهەمووە دەنگە نادەنگانەی ئەمڕۆی هونەری گۆرانی کوردی کەئازاری گیان و‌دڵ وهەست دەدەن کەمیزاجی مرۆڤایەتی تێک دەدەن.
لەنێو ئەوهەمووە زریان وشەپۆلە نەشازو بێزارکەرانەی گۆرانی کوردی دا، هێشتا کەشتیە هونەریەکەی حەمەڕەووف سەفەری دەریای عاتیفە وعەشقمان بەسەلامەتی پێ دەکات.
دەنگێک بەهێمنی وەک نەرمە باران ئاو پرژێنی حەوش وبەردەرکەی هەستمان دەکات، حەمە رەووف دەنگێکە بۆنی کەرکوک و عەلی مەردانی لێ دێت ،هێشتا سیحری جوانی خۆی لەدەست نەداوە، خەرمانت پڕ گۆرانی بێ هاوڕێ) (10).
جیا له‌خه‌سڵه‌تی چڕینی گۆرانی و دانانی ئاواز و سه‌لیقه‌ی جوانی هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌ی شیاو و گونجاو بۆ میلۆدییه‌كانی ، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌سڵه‌تی دیكه‌یه، هونه‌رمه‌ندێكه هه‌رده‌م به‌حورمه‌ت و ستایشێكی زۆره‌وه سوپاسگوزاری هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیارانه‌یه ، له‌سه‌ره‌تای كاری هونه‌رییه‌وه تا ئه‌مڕۆ پشت و هاوكاری بوون له‌سه‌ر خستنی كاروانه هونه‌رییه‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندێكه هه‌میشه خواست و ئاره‌زووی بۆ به‌هره‌مه‌ندان و ئه‌و ده‌نگخۆشانه‌ی تازه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن بۆ نێو دنیای هونه‌ر، ئه‌وه‌یه كه فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌كه‌یان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن زۆر به‌زوویی شێوازی خۆیان بدۆزنه‌وه..!
لایه‌نێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ڕه‌ووف كه‌ركووكی له‌دنیا جوانه‌كه‌ی هونه‌ر، ئه‌وه‌یه باوه‌ڕو متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه ، هونه‌رمه‌ند ته‌نها نابێت ده‌نگ و گه‌رووی هه‌رله‌ناو ستۆدیۆ بێت، به‌ڵكو توانا‌و لێهاتوویی هونه‌رمه‌ند،چڕینی گۆرانی یه له‌سه‌ر شانۆ به‌شێوه‌ی زیندوو به‌رامبه‌ر به‌جه‌ماوه‌ر ، له‌وڕوانگه‌یه‌وه ده‌ڵێت ( من ئه‌زموونێكی زۆرم هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆنسێرت دا له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ، چوار پێنج سه‌فه‌رم كردووه بۆچه‌ند وڵاتێك و له‌وێ كۆنسێرتم سازداوه، پێویسته گۆرانیبێژ له‌سه‌ر شانۆ بوه‌ستێ تابزانرێ توانای ئه‌و گۆرانیبێژه چه‌نده؟! زۆر پێویسته گۆرانیبێژ كۆنسێرت ئه‌نجام بدات ، به‌ڵام كاری جوان و كاری ڕه‌سه‌ن بۆئه‌وه‌ی توانای ئه‌وهونه‌رمه‌نده ده‌ربكه‌وێت )(11) .
هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ( ئاماده‌یی) یه ، تائێستا له‌شاری سلێمانی ده‌ژی ، له‌ساڵی ( 1994) ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه و به‌روبوومی ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه په‌روه‌ردگار كوڕ‌و كچێكی پێبه‌خشیوون، كوڕه‌كه‌ی ناوی ( شارۆ) یه و ئێستا پزیشكه، كچه‌كه‌شی ناوی ( شانۆ) یه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆمه له ئای تی ، ته‌مه‌نداربن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی ناودار و سه‌ركه‌وتووی گه‌له‌كه‌مانه، ئه‌ویش حه‌زوو ئاره‌زووی بۆ وه‌رزش هه‌یه‌و هه‌واداری یه‌كێك له‌تیپه جیهانییه‌كانه ( له‌ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیاڵم كردووه ، هانده‌رێكی سه‌ر‌سه‌ختی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلم ، تاكو ئێستا به‌به‌رده‌وامی سه‌یری سه‌رجه‌م یارییه‌كانی مۆندیاڵ ده‌كه‌م) (12).
له‌كۆتاییدا هونه‌رمه‌نده ئازیز و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شاری كه‌ركووك و كوردستان ، هیوای ته‌مه‌نداری و ژیانێكی پڕ ته‌ندروستی و پڕ به‌رهه‌می دیكه‌ی هونه‌ریی بۆ ده‌خوازم، ده‌رباره‌ی ژیانی هونه‌ریی پێمان ده‌ڵێت
( هونه‌ر هیچی پێ نه‌به‌خشیم ، به‌ڵام گه‌وره‌ترین سامانی پێ به‌خشیم ، ئه‌ویش خۆشه‌ویستی و ڕێزی نه‌ته‌وه‌كه‌مه بۆ خۆم و هونه‌ره‌كه‌م) ، مایه‌ی خۆشحاڵی و سه‌رفرازییه نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌هه‌وڵی شكاندنی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دایه ( زیندوو كوژی مردوو په‌رست) خۆشبه‌ختانه له رۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی ( 9/1/2022) به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و هاوڕێ و هه‌وادارانی ده‌نگ و هونه‌ریی له‌سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركوك په‌رده له‌سه‌ر پۆرترێتی هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركووكی لابرا، ئه‌وه به‌شێكی گرنگ و پیرۆزه كه هونه‌رمه‌ند بوونی له‌ناو دڵ و ده‌روونی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا هه‌یه.
جه‌مالی ده‌لاك ( 20/7/2023) هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(1 و 2 و 4 و 7 و8 و11)دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركوكی ، به‌رنامه‌ی ( له‌یادمه) ، ئاماده‌كردنی ( شنه سدیق) كه‌ناڵی خاك تی ڤی ، یوتووب ( 15/6/2023).
(3) گۆرانی چه‌ند جارم ووت یه‌كێكه له‌جوانترین ئاواز و گۆرانییه‌كانی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان ، له‌مه‌قامی ( هه‌مایۆن) دا له تارانی پایته‌ختی ئێران له‌ڕێكه‌وتی 17/8/1961 تۆماری كردووه ، كتێبی گۆرانیه‌كانم ، عه‌لی مه‌ردان ، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕه (151).
(5) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند( نوره‌دین ئیبراهیم جاف ) ڕۆژی شه‌ممه( 15/7/2023) ( هه‌ولێر _ كه‌ركوك).
(6) كتێبی گۆرانیبێژه نه‌مره‌كان ، دانانی (باكووری) به‌رگی دووه‌م ، لاپه‌ڕه (104).
(9) به‌رنامه‌ی ئێواره‌ی ( NRT 2) پێشكه‌شكار ( هه‌ودا ئه‌حمه‌د) یوتوب ( 29/9/2019).
(10) تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی هونه‌رمه‌ند ( نه‌جم محه‌مه‌د) له‌ڕێكه‌وتی ( 14/7/2023).
(12) گۆڤاری شه‌پۆل ، گۆڤارێكی سه‌ربه‌خۆی سیاسی ڕۆشنبیریه، ژماره (44) حوزه‌یرانی ساڵی (2014) ، لاپه‌ڕه( 41).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.