Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 12:27

چۆن وادەکەیت منداڵەکەت گوێرایەڵیت بکات؟

Suhail tahir
100%

سەبارەت بەو پرسیارەی بە گوێرایەڵی منداڵ ڤێری واڵاس ڕاوێژکاری دەروونناسی به کۆمەڵێک هەنگاو کە پێويسته لەگەڵ منداڵەکە تاقی بکرێتەوە وەڵامی ئەو پرسیارەمان دایەوە.

واڵاس ئاماژەی بەوە داوە کە پێویسته منداڵەکەت بەرەو هەڵسوکە‌وتی ئەرێنيانە ئاراستە بکەیت ئەویش به کۆمەڵێک ڕستەی کورت و داوای دیاریکراوی لێبکەیت وەک:-

- له جیاتی ئە‌وەی بلێی باشبە و هەڵسوکەوتت باش بکه و کتێبەکە فڕێ مەدە. پێی بڵی کتێب شوێنەکە‌ی نێو کتێبخانەیە.

- زۆر داواکردنی ڕۆژانە بەرامبەر منداڵ هێزی بەرگری لای دروست دەکات، بەڵام کاتێک هۆکارێکی لۆژیکیت بۆ هێنایەوە که هاوکاریت بکات ئەوا بەدڵنیاییەوە هاوکارت دەبێت.

- لەجیاتی به منداڵەکەت بڵێی یاریيەکانت کۆبکەوە، پێی بڵێ پێويسته یاریيەکان بۆ شوێنی خۆی بگەڕێنیتەوە، ئەگەر منداڵەکەشت رەتی کردەوە و بە گوێی نەکردی پێی بڵێ با پێکەوە هەڵیبگرین بەمەش کارەکە بۆ یاری دەگۆڕێت.

- کاتێک منداڵەکەت گوێرایەڵت دەبێت لە باوەشی بگره و هەڵسوکەوتەکه‌شی به باش وەسف بکە که ئەمە ھانی دەدات کاری باشترو چاکتر ئەنجام بدات.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.