له‌جیهانی تۆپی زه‌رد، تێنسزانی ئیسپانی کارلۆس ئەلکاراز براوه‌ی نازناوی پاڵەوانێتی شاژنی ئینگلته‌را بوو، هاوكات ئهلكاراز براوه‌ی یه‌كه‌م نازناوی پیشگه‌ری بوو له‌سه‌ر یاریگای چیمه‌ن، لە یاری کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه كارۆلس ئه‌لكارازی ئیسپانی رووبه‌رووی تینسزانی ئوسترالی ئەلێکس دی مینۆر بۆوه، یارییه‌كه به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی ئهلكاراز ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان ، شه‌ش چوار ، شه‌ش چوار.
به‌م بردنه‌وه‌یه كارلۆس ئهلكارز توانی نازناوی پاڵەوانێتی شاژنی ئینگلته‌را به‌رز بكاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌م بردنه‌وه‌یه ئهلكاراز پیشه‌نگی ریزبه‌ندی گشتی تێنسی پیشه‌گه‌رانی جیهان لهنۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی وه‌رده‌گرێـته‌وه، دوای ته‌واو بوونی یاریه‌كه‌ش ئهلكاراز رایگه‌یاند بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە بۆ یەکەمجار بۆ من شتێکی گەورەیە، ئەمە مانای ئەوەیە کە دەتوانم لەسەر چیمەن ئاستێکی باش پێشکەش بکەم، و تاجی نازناوه‌كه لە هەموو پاڵەوانێتییەکان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆم یه‌كلابكه‌مه‌وه، چونکە ئەمە بابەتێکی تایبەتە.
هه‌روه‌ها ئهلكارز وتیشی وەرگرتنەوەی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی پێش ویمبڵدۆن متمانەم پێدەبەخشێت، بەم شێوەیە ئەلکاراز پێنجەمین نازناوی خۆی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا و ژماره‌ی خۆی له‌گه‌ڵ دانیال مێدڤێدیڤی ڕووسی وەک زۆرترین براوەی ئەم وەرزە یەکسانکردەوە.
کارلۆس ئەلکاراز پێنجەمین نازناوی خۆی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.