پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند زانیارییه‌كی نوێیان له‌سه‌ر ڕووداوی تێكشكانی ژێرده‌ریای تیتان و گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ی ناوی ئاشكرا كرد.
دوێنێ پێنجشه‌م پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پارچه‌كی پاشماوه‌ی ژێرده‌ریای تیتانیان له قوڵایی زه‌ریای ئه‌تڵه‌تسی دۆزییه‌وه و دواتریش گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ی ناویان ڕاگه‌یاند.
ژێرده‌ریاكه به گه‌شتێك چووبووه قوڵایی زه‌ریای ئه‌تڵه‌تسی بۆ بینینی پاشماوه‌كانی كه‌شتی تایتانیك و له‌نێویشیدا 5 كه‌سی تێدابوو.
پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كان ئاشكرایان كرد كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو ژێرده‌ریای تیتان ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ژێرده‌ریاكه تێكشكاوه.
ڕاشیانگه‌یاند كه پارچه‌كانی ژێرده‌ریاكه‌یان له دووری 487 كیلۆمه‌تر له كه‌شتی تایتانیك دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌ی ژێرده‌ریای تیتان له رۆژی یه‌كشه‌می ڕابردووه‌وه ڕووی دابێت و هه‌ر ئه‌و كاته‌ش هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ی ناوی گیانیان له‌ده‌ستدابێت.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی پێنج كه‌سه‌كه‌ی ناوی، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه دا كه پێكهاتوون له: هه‌میش هاردینگ ملیاردێری به‌ریتانی، پۆل هێنری فڕه‌نسی كه ده‌ریاوانی ژێرده‌ریاكه بووه، ستۆكن ره‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (ئۆشیه‌ن گه‌یت) تایبه‌ت به گه‌شتی بینینی پارچه تێكشكاوه‌كانی تایتانیك، بازرگانی پاكستانی شازاده داوود و سلێمانی كوڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.