Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:25

فراکسیۆنی پارتی پێشنیازی دانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەداتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پێشنیازێک بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەداتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.

ئەمشەو شەممە 10ـی 06ـی 2023 شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: فراکسیۆنی پارتی پێشنیازی دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەداتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بە هاوبەشی لەنێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، بەشێوەیەک کە هەموو مانگێک 12%ـی پاشەکەوتی مووچەکانیان بدرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: واژوو بۆ ئەو پێشنیازە کۆکراوەتەوە و ئەندامانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری واژوویان لەسەر پێشنیازەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە پێشنیازەکە ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و بۆ جێبەجێکردنی دەخرێتە دەنگدانەوە.

بڕیارە ئەمشەو دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بەو ماددانەی کە تاوەکو ئێستا دەنگیان لەسەر نەدراوە، بەڕێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.