Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:37

وەزیری دارایی: بەهیچ جۆرێک سازش لە مافە یاسایی و دەستوریەکانمان ناکەین

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا وەزیری دارایی جەختی کردەوە کە بەهیچ جۆرێک سازش لە مافە یاسایی و دەستوریەکانمان ناکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە 06ـی 06ـی 2023 ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد مەولوود یاقوت کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کورستان و شاندێکی یاوەری کرد.         

وەزارەتی دارایی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو، لە بەشێکی کۆبوونەوەکە کونسوڵی تورکیا جەختی کردۆتەوە کە کار بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرهێنان و پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن و هیواشی خواست دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت و بەزووترین کات هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، لەبارەی ئەو ناکۆکیانەی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە لەنێوان هەولێر و بەغداد هاتووەتە ئاراوە، کونسوڵی تورکیا هیوای خواست بەزووترین کات ئەو گرفتە چارەسەر بێت و لەمڕووەشەوە ئامادەیی خۆیانی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک دەربڕی.               

لەبەرامبەردا وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە لەسەر ئاستی باڵای سیاسی هەرێم و بەغداد گفتوگۆ  و پەیوەندییەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لەسەر ئەو بڕگە و ماددانەی پڕۆژەیاسای بوجەی عێراق کە تایبەتن بەهەرێمی کوردستان.    

ڕوونیشی کردەوە وەک شاندی دانوستانکاری هەرێم پێشبینی ئەو کێشە و گۆڕانکاریانەیان نەکردووە بەهۆی ئەوەی پێش دەرچوونی بڕیاری دادگەی پاریس ڕێککەوتنی سیاسی و حکوومیان لەسەر بودجە و نەوت کردووە و ماف و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە دەقی یاسایی چەسپاندووە.      

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش دا تاڕادەیەک نەرمی نواندن هەیە، بەڵام بەهیچ جۆرێک سازش لەسەر مافە دەستووری و یاساییەکانمان ناکەین و پابەندین بەو ڕێککەوتنانەی پێشتر ئەنجاممان داوە و چاوەڕوانین سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆڵی گرنگ و ئەرێنی ببینێت لەمڕووەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.