Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 00:25

نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دانانی ئه‌و دوو كۆرپه‌یه‌ ده‌دات كه‌‌ له‌نێو یه‌ك شوشه‌دا دانراون

کوردستان TV
100%

نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی فێركاری بۆ منداڵان له‌ هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌‌ له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ سۆشیال میدیا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دوو كۆرپه له‌نێو شوشه‌یه‌كدا دانراون.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ وێنه‌كه‌ هی دوو منداڵی جمکەن کە کەسوکاری نەخۆشەکە خۆیان داوایان کردووە لە ناو یەك ئامێردا دابندرێن بە هۆکاری ئەوەی تا دایکیان بتوانێت لە هەمانکاتدا چاودێری هەردووکیان بکات.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

1-  ئەو وێنەیەی داندراوە ناو شووشە نییە، بەڵکو ئامێری چارەسەری زەردوویی منداڵی ساوایە.

2- لە بەشی منداڵەناکامەکان تەنیا 17 ئامێری ئه‌نکیوبەتەر کە بە شووشە ناسراوە هەیە، لەگەڵ 9 ئامێری چارەسەری زەردوویی (سپایرەل فۆتۆتێراپی) کە ڕۆژانە لۆدێکی زۆر لەسەر ئەو بەشە هەیە و بەردەوام گشت شووشەکان نەخۆشی تێدایە.

3- لە بەشی منداڵەناکامەکان بە هیچ شێوەیەك دوو نەخۆش پێکەوە داناندرێت، بەڵکو کەسوکاری نەخۆش خۆیان زۆرجار داوا دەکەن پێکەوە دابندرێت بە هۆکاری ئەوەی لە نەخۆشخانەی حکوومی چارەسەر بێ بەرامبەرە و لە نەخۆشخانە تایبەتەکان تێچووی شەوێك مانەوە لەو بەشە لە 200 هەزار دینار زیاترە.

4- ئەو وێنەیەی داندراوە هی دوو منداڵی جمکەن کە کەسوکاری نەخۆشەکە خۆیان داوایان کردووە لە ناو یەك ئامێردا دابندرێن بە هۆکاری ئەوەی تا دایکیان بتوانێت لە هەمانکاتدا چاودێری هەردووکیان بکات، بە داخەوە ئەوەی وێنەکەی داناوە ئاگاداری بابەتەکە نەبووە.

5- نەخۆشخانەکەمان تاکە نەخۆشخانەی منداڵانە لە شاری هەولێر و دەوروبەری کە ڕۆژانە خزمەتگوزاری 24 کاتژمێر پێشکەش دەکات و زۆرینەی نەخۆشەکان لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرن کە فشارێکی یەکجار زۆری لەسەرە و پزیشکان و پەرستار و گشت کارمەندان زۆر بە دڵسۆزی کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێر داواشی لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان و پەیجە هەواڵییەکانی سۆشیاڵ میدیا كرد بە ئەمانەتەوە و پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێك لە لایەنی پەیوەندیدار ڕاستی و دروستی بابەتەکە بکۆڵنەوە، ئنجا بڵاوی بکەنەوە بۆ چاوڕۆنی خەڵکی خۆسەویستی شارەکەمان ئەم ڕوونکردنەوەیەمان بڵاوکردەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.