Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:00

یانەی مانچێستەر سیتی نازناوی جامی یەکێتیی ئینگلتەرای بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


یانەی مانچێستەر سیتی دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە، بووە پاڵەوان.

یارییەکە لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو.

مانچێستەر سیتی12 چرکە دوای دەستپێکردنی یارییەکە بە گۆڵێکی ئیلکای گۆندۆغان پێشکەوت.

مانچێستەر یونایتد لە خولەکی 33دا لە رێگەی یاریزان برۆنۆ فێرناندز بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

لە خولەکی 51دا ئیلکای گوندۆغان گۆڵی دووەمین و سەکەوتنی بۆ یانەی مانچێستەر سیتی تۆمار کرد.

بەم جۆرەش یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندیی مانچه‌ستەر سیتی کۆتایی هات و یانەکە بۆ جاری حەوتەم نازناوەکەی بەدەست هێنا.

مانچێستەر سیتی بە راهێنەرایەتی جۆزێپ گواردیۆلا، دوای بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ، دووەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەست هێنا. گواردیۆلا دوای ئەلێکس فێرگسۆن و ئارسن فینگەر بووە سێیەم راهێنەر کە لەهەمان وەرزدا ئەو دوو نازناوە بەدەست بهێنێت.

یانەی مانچه‌ستەر سیتی بە سێ نازناو کۆتایی بەم وەرزە دەهێنێت ئەگەر توانی یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بباتەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.