Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:38

لە هەولێر و کەرکووک 6 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە دوو چالاکیدا لە شارەکانی هەولێر و کەرکووک توانیان 6 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

لە هەولێر و کەرکووک 6 تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: تیمەکانمان لەچەند چالاکییەکدا، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و گرتنەبەری ڕێکارەیاساییەکان، لە ڕۆژانی 1 و 2 و 3ـی ئەم مانگە، توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەشاری کەرکووک دەستگیر بکەن بە هاوکاری پۆلیسی ماددەهۆشبەرەکانی کەرکووک.

ڕاشیگەیاند: لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و لە چالاکیەکی دیکەدا توانرا سێ بازرگانی دیکەی ماددەی هۆشبەر بە بڕی 2 کیلۆگرام کریستاڵەوە لە شاری هەولێر دەستگیر بکرێن کە یەکێکیان خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێیە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە بەهۆی ئەم دوو چالاکییەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان توانی تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر و سلێمانی و کەرکووک هەڵبوەشێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان جەختیشی کردۆتەوە کە تەواوی تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕووبەروی یاسا دەکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.