Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 09:57

له‌یه‌كه‌م یاری زنجیره‌ یاری كۆتایی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دنیڤه‌ر ناگیتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر میامی هیت تۆماركرد

کوردستان TV
100%

له‌یه‌كه‌م یاری زنجیره‌ یاریه‌كانی كۆتایی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو تیپی باسكه‌ی دنیڤه‌ر ناگیتس و میامی هیت له‌هۆلی داخراوی پیپسی سه‌نته‌ر رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو سێ خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپی باسكه‌ی دنیڤه‌ر ناگیتس ته‌واو بوو.
 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ركابه‌ری كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م دنیڤه‌ر به‌ئه‌نجامی په‌نجاو نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چل و دوو خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی دنیڤه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان به‌تایبه‌ت یاریزان جه‌مال مۆرای كه‌به‌ته‌نیا بیست و شه‌ش خالی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد.
به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌دو سی خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی دنیڤه‌ر ناگیتس ته‌واو بوو، جێی ئاماژه‌یه‌ یاری دووه‌می نێوانیان رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌دنیڤه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت.   

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.